ئه‌مڕۆ 2/12/2024 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز
دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان دووه‌مین
رۆژی كۆنفرانسی (توێژینه‌وه نێوانیهكان له جیهانی یاسادا، سیمای توێژنه‌وه سهردهمیهكانه)
به‌ڕێوه چوو.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا وه‌زیری دادی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆ و ئه‌كادیمی و پسپۆڕی بواری یاسایی
به‌شدار ببوون و ئه‌مڕۆش له دووه‌مین رۆژی خۆیدا، ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی یاسایی
و ئه‌كادیمی پێشكه‌ش كران كه تایبه‌ت بوون به كاریگه‌ریی و كارلێكه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا
و ژیری ده‌ستكرد له بواره یاساییه‌كان و په‌یوه‌ندییان به قۆناغه‌كانی په‌یوه‌ندیدار
به دادبینی له دادگاكان و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ یاسا به‌ركاره‌كان.