ئه‌مڕۆ له رێوره‌سمێكدا له دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و به‌ڕێز فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دادبینی له دادگای نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و كۆنسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم و نوێنه‌ری رێكخراوی یونیسێف و نوێنه‌ری كۆنسوڵی به‌ریتانیاو نوێنه‌ری رێكخراوی KFW و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و ژماره‌یه‌كی زۆر دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داوكاری گشتی و نوێنەری دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماده ببوون.
له سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌ناوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وتاری به‌خێرهێنان خوێنرایه‌وه‌و سوپاسی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیاو رێكخراوی یونیسێف و KFW كرا كه هاوكار و پاڵپشتیی سه‌ره‌كی ئه‌و پرۆژه‌یه بوون و داوایان لێكرا له‌و پرۆژانه به‌رده‌وام بن بۆ پاڵپشتی كردنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
دواتر وتاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و رێكخراوی یونیسێف و كۆنسوڵی ئه‌ڵمانیاو رێكخراوی KFW كه فاوهند و پاڵپشتی سه‌ره‌كی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه خوێنرانه‌وه. له‌و وتارانه‌دا ئاماژه‌یان به گرنگی ئه‌نجامدانی دادگاییكرنی ئۆنلاین كرا كه به ڕه‌چاوكردنی بنه‌ما یاساییه‌كان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ئه‌نجام ده‌درێن و ره‌خساندنی كه‌ش و هه‌واو زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوه بۆ تۆمه‌تباری گه‌نج كه دوور له هه‌موو فشارێكی ده‌ره‌كی و ده‌روونی له دادبینیهكان به‌شدار بێت. له كۆتایی رێوره‌سمه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و وه‌زیری داد و گشت دادوه‌ران و نوێنه‌رانی كۆنسوڵخانهو رێكخراوه‌كان هۆڵی دادبینی نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر كه پرۆژه‌كه تێیدا ئه‌نجامدراوه به‌سه‌ر كرایه‌وه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی وێڕای دووباره سوپاسی كردنی پاڵپشتی و هاوكاریی رێكخراوی یونیسێف و كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیاو رێكخراوی KFW بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه، داوای كرد ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ دادگاكانی دیكه له هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا له‌و بوارانه‌دا به‌رده‌وام بێت.