ئەمرۆ سێ شەممە 28/12/2010 بەرێز دادوەر (ئەحمەد عەبدوڵڵا زۆبێر) سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بە ئامادە بوونی سەرۆکی هەریەك لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی ناوچەکانی (هەولێر –دهۆك- سلێمانی و کەرکوك/گەرمیان) و ژمارەیەك لە دادوەران ، لەگەڵ (کریم سنجاری) وەزیری ناوخۆ و بریکاری وەزارەت و راوێژکارانی وەزیر و بەرێوەبەری گشتی پۆلیس و ژمارەیەك لە بەرێوەبەرانی فەرمانگە پەیوەندارەکانی وەزارەتی ناوخۆ ،لە تەلاری ئەنجومەنی دادوەری کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا ، دادوەر (ئەحمەد عەبدوڵڵا زۆبێر) وێرای بەخێرهاتنی ئامادە بووان ، تیشکی خستە سەر ئەرك و کارەکانی دادگاکان بەگشتی و بواری لێکۆ ڵینەوە بەتایبەتی ، هەروەها باسی پەیوەندی گرینگی نێوان دادگاکان و بنکەکانی پۆلیسی کرد و هیوای خواست پێکەوە کاربکەن بۆ نەهێشتنی کەم و کورتیەکان و دانانی بەرنامەیەکی پێشکەوتوو بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ سەرخستنی یاسا و روونی کردەوە کە دەبێت ئاستی هۆشیاری یاسایی لەهەموو دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا بەرز ببێتەوە.
لەتەوەرێکی دیکە کۆبوونەوەکە، باس و گفتگۆ کرا دەربارەی رێز گرتن لە مافی مرۆڤ و بەرچاوگرتنی بەڵگەنامە نێودەو ڵەتیەکان و هەروەها تیشك خرایە سەر بارودۆخی گرتووخانەکان یەکلایی ردنی کێشەکان لەچوارچێوەی ماوەی یاسایی ا ، دواتر باس لە ایەخدانی زیاتر بە بەرێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران کرا.
لە ۆتاییدا ، هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربری کە اڵپشت و هاوکار دەبن بۆخزمەت گەیاندنی زیاتر بە هاولاتیان و بەردەوام بوونی ئەم دانیشتنانە بۆ بەهێز کردن و پتەوکردنی هەماهەنگی تواناکان و پێدانی ئارامی و دلنیایی بەهاوڵاتیان ، هەروەها تەئکید لە سەر خستنی سەروەری یاسا کرا کە پێویستە هەموو لایەنێك هاریکار بێت بۆپیادە کردن و رێزگرتن لەیاسا لەهەرێمی کوردستاندا.