به بۆنه‌ی ساڵرۆژی دادوه‌رییدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه له یادی رۆژی داوه‌ریی له هه‌رێمی
كوردستان ته‌ئكید له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و سه‌روه‌ریی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ 16/1/2025 رۆژی دادوه‌ریی له هه‌رێمی
كوردستانه‌و به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی رۆژی دادوه‌ریی له هه‌رێمی
كوردستان پیرۆزبایی له گشت دادوه‌ر و ئه‌ندامامانی داواكاری گشتی و فه‌رمانبه‌رانی
خانه‌واده‌ی دادوه‌ریی له ته‌واوی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. سڵاو و
رێز بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌نێرم كه رۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بوو له به‌رده‌وامبوونی
كاروباری دادگاكان و دامه‌زراندنی دادگای پێداچوونه‌وه كه له 16/1/1993دامه‌زرا
و تا قۆناغی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و ده‌ستبه‌كاربوونی
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كه تا ئه‌مڕۆش له‌كاره‌كانی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وامه.
سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌دوای په‌سه‌ندكردنی
یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی چووه قۆناغێكی نوێوه و خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو بۆ
مسوگه‌ركردنی زیاتری سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دادگاكان له هه‌رێمی
كوردستان.
بێگومان ئامانجی هه‌ر ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیه‌ك
له جیهان پاراستنی مرۆڤ و به‌دیهێنانی مافه‌كانیه‌تی كه ئه‌مه‌ش ته‌نیا به باڵاده‌ستبوونی
یاسا و رۆڵی دادگاكان به‌دی ده‌كرێت، بۆیه له هه‌ر وڵاتێك رێز له یاسا و سه‌ربه‌خۆیی
دادگاكان گیرابێت، زیاتر ماف و ئازادیی هاووڵاتیان به‌رجه‌سته ده‌بن و هاووڵاتیان
هه‌ست به ئارامی و ئاسووده‌یی ده‌كه، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه خه‌ڵك بڕوای
زیاتری به دادگاكان هه‌بێت و رووی تێ ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئێمه
وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌ر دوای جیاكردنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن
هه‌وڵی بێ ووچانمان داوه بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و
دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ره‌ڕای كه‌موكۆڕی و ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی
باشمان به‌ده‌ست هێناوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه.
دامه‌زراندنی
دادوه‌ر به رێگه یاساییه‌كانی خۆی و دوور له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی و سیاسی و هه‌روه‌ها
په‌ره‌پێدانی توانای دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ڕان و فه‌رمانبه‌رانی
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌رێگه‌ی خولی مه‌شق و راهێنانی سه‌رده‌میانه، له پلانه
به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه له هه‌رێمی كوردستان.
جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كان، واتای دابڕانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نیه، به‌ڵكو هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی
هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانن باشتر كاره‌كان راپه‌ڕێنن و ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌پێناو باشتركردن و به‌ره‌وپێشچوونی
زیاتر بێت. بۆیه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و دادمودهزگاكانی دیكه
به رێگه‌ی یاسایی خۆی، ده‌بێته هۆی پێشخستنی زیاتری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه.
له
كۆتاییدا دیسان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌دیهێنانی زیاتری سه‌ربه‌خۆیی
دادگاكان و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه هه‌ماهه‌نگیه‌كی پته‌وی ده‌سه‌ڵاته‌كانی
دیكه‌ی پێویسته بۆیه له‌و یاده‌دا وێڕای دووپاتكردنه‌وه له پره‌نسیپی سه‌ربه‌خۆیی
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دادگاكان ته‌ئكید له كاركردن بۆ چه‌سپاندن و سه‌روه‌ریی
یاسا ده‌كه‌ین له پێناو پاراستنی ماف و
ئازادییه‌كان و پێشخستنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نمونه‌یه‌ك له ناوچه‌كه و
جیهاندا.