له رۆژی 22/1/2025 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر سامح عوسمان یونس ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، له شاری به‌غدا كۆنفرانسێك به‌ناونیشانی (دادگا دادپهروهرییهكان-به‌هێزكردنی رێكاره‌كانی پاراستنی مافه‌كانی نه‌وجه‌وانان له یاسا عێراقیه‌كان)
به‌ڕێوه چوو.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقی و ژماره‌یه‌ك دادوه‌رانی دادگا جیاجیاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پارێزه‌ر و یاساناس و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاماده بوون. له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان دادوه‌ر ئه‌میره سه‌لیم خورشید له دادگای نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر و دادوه‌ر نه‌وزاد مه‌عروف ره‌ئوف له دادگای نه‌وجه‌وانانی سلێمانی و دادوه‌ر تاهیر سلێمان خه‌لیل له دادگای نه‌وجه‌وانانی دهۆك به‌شدار ببوون.
له‌میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین بڕگه‌و بابه‌تی جیاجیا پێشكه‌ش كران تایبه‌ت به نه‌وجه‌وانان و مافه‌كانیان له یاسا عێراقیه‌كان له كاتی دادگاییكردندا. له به‌شێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا دادوه‌ر سامح عوسمان یونس ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێدا به وردی تیشكی خسته سه‌ر یاساكانی تایبه‌ت به مافی نه‌وجه‌وانان له یاسا عێراقیه‌كان و ئه‌و كه‌لێن و كهموكۆڕییانهی كه له یاساكاندا هه‌ن و ده‌بێت گۆڕانكارییان تێدا بكرێت. له وتاره‌كه‌یدا نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادوه‌ره‌كان رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه هه‌ن و له‌كاتی گۆڕانكاری یان هه‌مواری یاساكانی تایبه‌ت به نه‌وجه‌وانان ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتیشی كه ته‌مه‌نی به‌رپرسیارێتی سزایی نه‌وجه‌وان بابه‌تێكی گرنگه كه له یاسای عێراقی به نۆ ساڵ و له هه‌رێمی كوردستان به یازده ساڵ ده‌ستنیشان كراوه. هه‌روه‌ها بابه‌تی راگرتنی نه‌وجه‌وان له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوان و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵی و خێراكردنی پرۆسه‌ی دادگاییكردنی نه‌وجه‌وانان له‌ماوه‌ی یاسایی خۆی و پرسی ئاشته‌وایی له‌و داوایانه ئه‌و بابه‌تانه بوون كه نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ له قۆناغه‌كانی دادبینی نه‌وجه‌وانان ره‌چاو بكرێن و پێویسته گشتیان له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وجه‌وان و مافه‌كانی و به ئاراسته‌ی چاكسازیی گشتی بێت.
له كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی ورد له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی كۆنفرانسه‌كه له‌سه‌ر كۆی بڕگه‌و وتار وچالاكیه‌كانی كۆنفرانسه‌كه پێشكه‌ش كران و تێبینی و سه‌رنج و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه پێویسته له یاساكانی تایبه‌ت به نه‌وجه‌وانان ئه‌نجام بدرێن، خرانه ڕوو.
ئه‌م كۆنفرانسه به هاوكاری هاوبه‌شی رێكخراوی PAO و رێكخراوی هاوكاریی گه‌لی نه‌رویجی NPA و رێكخراوی لێكۆڵه‌ر بۆ سه‌روه‌ریی یاسا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا سازكرابوو.