لە 37ەمین ساڵیادی تاوانی ڕەشی ئەنفالەکان سەری رێز و وه‌فاداری دادەنوێنین
بۆ قوربانیانی ئەو تاوانە دڕندانەیە کە لەلایەن رژێمی رووخاوی پێشوو دەرهەق بە
زیاتر له 182000 هاووڵاتی بێتاوانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کرا و له بیابانەکانی
باشور و ناوەڕاست زیندەبەچاڵ کران.
تاوانی ڕەشی ئەنفال لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق لاپەڕەیەکی ڕەش و قێزەوەنە
له مێژووی حوكمڕانی ئه‌و وڵاته‌دا كه هه‌تا هه‌تایه له‌بیر ناكرێت. لە ساڵیادی
ئەم تاوانەدا پێویسته حکومەتی فیدراڵی پابەند بكرێت بە جێبەجێ کردنی ئەرک و پابەندبونه
ده‌ستوری و یاساییه‌كانی خۆی بۆ قەرەبۆکردنەوەی ماددی و مەعنەوی کەسوکارو قوربانیانی
ئەم تاوانە دڕندانەیە، بەتایبەت پابەندبوون بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی عێراق سەبارەت
بە جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانه و هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌شدا داواكارین
له په‌رله‌مانی وڵاتانی دیكه و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م تاوانه
به جینۆساید بناسرێت و رێكاره یاساییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه
په‌یڕه‌و بكرێن.
لە ساڵڤەگەری ئەو یادە تاڵەدا باشترین خزمه‌ت و وه‌فا بۆ گیانی شه‌هیدانی
ئه‌نفال و كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان پاراستنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و به‌رده‌وامبوون
له داواكاریی مافی قوربانیانی ئه‌نفال و خزمه‌تكردنیانه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان، سه‌ربه‌رزی بۆ كه‌سوكارو
خانه‌واده‌ی سه‌ربلندی ئه‌نفال و شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادیی كوردستان
دادوه‌ر
عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان
14/4/2025