ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له سایمۆن مێنكس ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی
داواكاری گشتی هۆڵه‌ندا و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبون له ژماره‌یه‌ك راوێژكاری
یاسایی و مامۆستای زانكۆ.
له دانیشتنه‌كه‌دا كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار
ببوون سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی
پێشكه‌ش به شاندی مێوان كرد و رایگه‌یاند له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كان كار ده‌كات و له هه‌مان
كاتیش‌دا هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوانیان هه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری كورته‌باسێكی سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه كرد كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی
كوردستان كراون چ له سه‌رده‌می رژێمی پێشوو له ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
تا سه‌رده‌می شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر كوردستان و جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان و
رایگه‌یاند گه‌لی كوردستان به درێژایی مێژوو له ژێر هه‌ڕه‌شه و هێرشی داگیركاری
و تیرۆر و له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یی بووه‌و له‌مڕووه‌وه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
به ئه‌رك و بهپرسیارێتیهكانی خۆی هه‌ستێت چ به گه‌ره‌نتیكردن له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی
جینۆساید له‌دژی گه‌لی كوردستان یان ناساندنی ئه‌و تاوانانه به جینۆساید له په‌رله‌مانه‌كان
و ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له جیهان.
لای خۆیه‌وه سایمۆن مێنكس سه‌رۆكی داواكاری
گشتی هۆڵه‌ندا وێڕای سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌ندامانی دادگای
پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و پێشوازییه، رایگه‌یاند گه‌لی كوردستان
یه‌كێك له قوربانیه‌كانی ده‌ستی كۆمه‌ڵكوژی و تیرۆر و له‌ناوبردنی ئیتنی بووه.
گوتیشی ئه‌و یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه رۆڵی هه‌بووه له دادگایی كردنی
تۆمه‌تبارێكی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و له‌و ڕووه‌وه شانازی به‌وه ده‌كات
كه توانیویه‌تی هاوكاری ئه‌و كه‌یسه بكات بۆ به‌رده‌وامبوونی دادگاییكردن و
لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆڵیان هه‌بووه له پرۆسه
به‌دناوه‌كانی كۆمه‌ڵكۆژی دژی گه‌لی كوردستان. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌وان وه‌ك لایه‌نی
یاسایی به‌رده‌وام ده‌بن له یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی
جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی له قۆناغه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان چ له ناوه‌وه و
چ له ده‌ره‌وه به جینۆساید بناسرێت و كه‌سوكاری قوربانیان قه‌ره‌بۆ بكرێنه‌وه.
له‌مڕووه‌وه شاندی میوان وێڕای به‌رزنرخاندنی رۆڵی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و
دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جۆڵاندنی كه‌یسه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و كیمیاباران
راشیگه‌یاند پێویسته له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی هاوكاری و
هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت بۆ به‌دواداچوون له كه‌یسه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و فشاركردن
له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانانه و قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی
كه‌سوكاری قوربانیان.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌وڵه‌كانی
حكومه‌تی هۆڵه‌ندا و داواكاری گشتی ئه‌و وڵاته‌ی كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و به‌دواداچوون
له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان و داواشی كرد ئه‌و هه‌وڵانه له ئاستی
باڵا و به‌هێزتر له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وام بن.