ئه‌مڕۆ به به‌شداریی به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسێك به‌ناوی (به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وقافی كه‌نیسه‌كان) كه له‌لایه‌ن زانكۆی كاتۆلیكی هه‌ولێر رێكخرابوو، به‌ڕێوه چوو.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و
ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئاینیی مه‌سیحی و ئه‌كادیمی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و لوبنان ئاماده بوون. له كۆنفرانسه‌كه‌دا وتاری رێكخه‌ر و سه‌رۆكی زانكۆی كاتۆلیكی خوێنرانه‌وه‌و ئاماژه‌یان به هۆكاره‌كانی سازكردنی ئه‌و كۆنگره‌یه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ئه‌وقافی كه‌نیسه‌كان كرا. دواتر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد تێیدا پشتگیری هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به كاروباری ئه‌وقافی كریستانه‌كان دووپات كرده‌وه‌و رایگه‌یاند پێویسته موڵك و زه‌وی كه‌نیسه‌و مه‌سیحیه‌كان بپارێزرێن.
دواتر وتاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی خوێنرایه‌وه. له وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئاماژه‌ی به گرنگیی سازكردنی ئه‌و كۆنفرانسه كرد و رایگه‌یاند سازكردنی كۆنفرانسێكی له‌و شێوه‌یه، ئاماژه‌یه به گرنگیدانی هه‌رێمی كوردستان به‌و بابه‌ته‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری ته‌واوی بابه‌تی پاراستن و ئیداره‌دانی موڵك و زه‌وی و شوێنه‌واری ئاینی و كلتوری هاونیشتمانیانی كریستیان ده‌كه‌ن كه وه‌ك مۆركێكی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی پێناسه‌ی ئه‌و پێكهاته‌یه ره‌سه‌نه ده‌كات. هه‌روه‌ها گوتیشی كه له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به پێی یاسا و رێنماییه به‌ركاره‌كان بڕیاری تایبه‌ت به پاراستنی زه‌وی و زار و موڵك و شوێنه‌واره پیرۆزه‌كانیان دراوه له هه‌ر ده‌ستدرێژی یان زێده‌ڕۆییه‌ك.
ده‌قی وتاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
میوانان و ئاماده‌بوانی به‌ڕێز
خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ به‌شداری ده‌كه‌م له كۆنگره‌یه‌كی گرنگ سه‌باره‌ت به بابه‌تی چۆنیه‌تی (به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وقافی كه‌نیسه‌كان) كه له‌لایه‌ن (زانكۆی كاسولیكی له هه‌ولێر) رێكخراوه. ده‌ستخۆشی سازكردنی كۆنگره‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م ، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی گرنگه و په‌یوه‌ندی به مافی پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌ن و گرنگی ئه‌م نیشتمانه هه‌یه كه ئه‌ویش هاونیشتمانیانی كریستیانن و سازكردنی ئه‌م كۆنگره‌یه و ده‌ستنیشانكردنی بابه‌تێكی گرنگی وه‌ك ئه‌و بابه‌ته، ئاستی گرنگیدانی هه‌رێمی كوردستان به‌و بابه‌ته ده‌رده‌خات، به شێوه‌یه‌ك پێكهاته‌كان به‌شدار بن له ئیداره‌دانی كاروباری تایبه‌تی خۆیان به به‌رچاوگرتنی یاسا‌و رێسا به‌ركاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كێك له شانازییه هه‌ره مه‌زنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان فره‌ره‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی و كلتوریی جیاجیایه كه ئه‌مه‌ش بناغه و ره‌گ و ریشه‌ی له مێژوو و كلتور‌و فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه. كاركردن و پاراستنی كلتوری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كسانیی ماف له نێوان پێكهاته جیاجیاكان له هه‌رێمی كوردستانیش نه‌ك ته‌نیا له چوارچێوه‌ی دروشم و قسه بێت به‌ڵكو به كردار و پراكتیك سه‌لمێنراوه و كاری بۆ كراوه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌وڵدراوه كاروباری تایبه‌ت به پێكهاته جیاجیاكان گونجاو بێت له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی ئاینی و كلتوریی تایبه‌تی خۆیان.
له عێراقدا له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی كه ساڵی 2005 په‌سه‌ندكراوه ئاماژه به‌و پرسه دراوه به‌شێوه‌یه‌ك له ماده 2 و 3ی ده‌ستور گه‌ره‌نتی ته‌واوی مافه ئاینیه‌كان و پراكتیزه‌كردنی كاروباری تایبه‌تی خۆیان داوه.
له هه‌رێمی كوردستانیش به یاسای ژماره 11ی ساڵی 2007 ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و هه‌روه‌ها یاسای ژماره 5ی ساڵی 2015ی تایبه‌ت به پاراستنی مافی پێكهاته‌كان له كوردستان كاری پێ ده‌كرێت كه له هه‌ردوو یاساكه‌دا به روونی باس له مافی پێكهاته‌كان له به‌رێوه‌بردنی كاروباری تایبه‌تی خۆیان ده‌كات.
له یاسای ژماره 5 ساڵی 2015 له ماده‌كانی 4 و 5 به روونی باس له رێگه‌گرتن له گۆڕینی دیموگرافی ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه پێكهاته‌ی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی تێیدان و پاراستنی مۆركی مێژوویی و شارستانی ئه‌و پێكهاتانه به‌رچاوگیراوه كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی گرنگی پێدان به تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و پێكهاتانه‌یه بۆ ئیداره‌دانی ناوچه‌كانی خۆیان و شوێنه‌واری مێژوویی و ئاینی و كلتوری خۆیان و رێگه‌گرتن له هه‌ر زێده‌ڕۆیی و ده‌ستێوه‌ردان له‌و ناوچانه. بۆیه ئێمه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌وڵمان داوه جیاوازییه‌كان نه‌هێلین له نێوان پێكهاته‌كان و هاونیشتمانیانی دیكه له‌و ناوچانه‌ی كه پێكه‌وه تێیدا ده‌ژین و له چه‌ندین داوای جۆراوجۆریشدا له دادگاكان بڕیارمان بۆ پاراستنی مافی پێكهاته‌كان داوه، وه‌ك نمونه بڕیاری دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره 139 له ساڵی 2022 كه بۆ گشت دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان نێردرا بۆ پاراستنی دیمۆگرافی قه‌زای عه‌نكاوه و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانی تایبه‌ت به (تملیك) پشتبه‌ست به یاسای ژماره 5ی ساڵی 2015ی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و چه‌ندین نمونه‌ی دیكه‌ی بڕیاره‌كانی دادگا له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی تێیدا هه‌یه كه بێگومان به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پێكهاته به‌ڕێزانه هاوشان له‌گه‌ڵ یاسا و رێسا و رێنماییه‌كان ره‌چاو كراوه و مافه‌كانیان پارێزراوه و جێگه‌ی خۆشحاڵی هه‌موولایه‌كیش بووه و له هه‌وڵه‌كانیشماندا به‌رده‌وام ده‌بین له ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان.
به هه‌مان شێوه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مه‌سیحیه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كه ئه‌مه‌ش به پێی یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رێكخراون و ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه بۆ پراكتیزه‌كردنی كاروباری تایبه‌ت به خۆیان. هه‌روه‌ها له ماده 2ی ئه‌و یاسایه‌دا هاتووه چاودێری كردنی كاروباری شوێنه پیرۆزه‌كان بۆ گشت ئاینه‌كان و رێكخستنی كاروباریان له‌لایه‌ن خودی ئه‌و پێكهاتانه به‌ڕێوه ده‌بردرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی و تایبه‌تمه‌ندییه كلتورییه‌كانی خۆیان.
له هه‌رێمی كوردستان گرنگیه‌كی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته دراوه به شێوه‌یه‌ك زۆرینه‌ی پرسی ئیداره‌دانی ئه‌وقافی كه‌نیسه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی نێوخۆیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خودی كه‌نیسه‌كانه و له كاتی بوونی كێشه و گرفتی جیاجیاش وه‌ك مولكایه‌تی یان زێده‌ڕۆیی له زه‌وی و زار له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی پێكهاته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
لای هه‌مووان ئاشكرایه كه به داخه‌وه له چه‌ند ساڵی رابردوو پێكهاته‌كان به تایبه‌ت كریستیانه‌كان كه‌وتنه به‌ر هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی جیاجیا‌و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س، بۆیه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه بووه په‌ناگه‌یه‌كی ئارامی ئه‌و پێكهاتانه به تایبه‌ت مه‌سیحیه‌كان و سه‌ره‌ڕای ره‌وشی خراپی ئابوریی و دارایی به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك دراوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ته‌واوی هاونیشتمانیانی دیكه سوود له‌و بارودۆخه گونجاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرن بۆ موماره‌سه‌كردنی ژیان و كاروباری تایبه‌تی خۆیان.
ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و گشت دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان دووباره پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌رده‌بڕین له گه‌ره‌نتی كردنی ماف و داواكاریی هاونیشتمانیانی كریستیان له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری تایبه‌ت به‌خۆیان چ له چوارچێوه‌ی (باری كه‌سی) یان (ئیداره‌دانی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی) خۆیان و له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته له ئاست هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌مانگی به‌رده‌وام بین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی و په‌رله‌مانی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه سه‌باره‌ت به‌و یاسایانه‌ی كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاریان پێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه خزمه‌ت به‌و پێكهاتانه بكرێت.
له كۆتاییشدا دیسان ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌و فره‌ره‌نگی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی جیاجیا بۆته نمونه‌یه‌ك بۆ عێراق و ناوچه‌كه و جیهان كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شانازیی و خۆشحاڵیمانه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له به‌هێزتركردنی ئه‌و نمونه جوانه‌ی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه...دووباره هه‌موولایه‌ك به‌خێر بێن و زۆر سوپاس..