ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كرد له سیمپۆزیۆمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قلیه‌كان رێكخرابوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی حكومیی په‌یوه‌ندیدار به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر مامۆستای زانكۆ و چالاكوانانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له بواری هۆشیاریی گشتی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماده ببوون.
له سیمپۆزیۆمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ژماره‌یه‌ك وتار و دۆكیۆمێنتاری و دوا گۆڕانكاریی و ئامار و داتای تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان پێشكه‌ش كران. تێیاندا ئاماژه‌یان به مه‌ترسیی زیادبوونی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانی كردن به جۆره‌كانی ئه‌و ماددانه كران و زیادبوونی ئاماری به‌كارهێنانی ئه‌و مادده مه‌ترسیدارانه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به مه‌ترسیه‌كی جیددی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه ناوبرد. هه‌روه‌ها سه‌رنجیان خسته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كه هۆكاره‌كانی زیادبوونی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وانیش وه‌ك كۆنترۆڵ نه‌كردنی باشتری سنوره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و بوونی گروپی چه‌كداری له‌ناو عێراق كه ئه‌و وڵاته‌یان وه‌ك ترانزێت به‌كار هێناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ وڵاتانی دیكه. هه‌روه‌ها بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان سنوری هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و قه‌یرانی دارایی و بێكاریی و نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیه‌كی باش له‌نێوان داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی زیادبوونی مادده هۆشبه‌ره‌كانن.
دواتر ده‌رگای گفتوگۆ له‌نێوان به‌شداربووانی سیمپۆزیۆمه‌كه كرایه‌وه‌و چه‌ندین تێبینی وسه‌رنج و خاڵی گرنگ له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه خرانه ڕوو بۆ باشتركردنی پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه وێرانكه‌ره كه ته‌واوی جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كردۆته ئامانج. دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه وه‌ڵامی تێبینی و سه‌رنجی ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووان درایه‌وه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌ركێكی نیشتمانی و هه‌مه‌لایه‌نه‌و ئێ‌كجار گرنگه و له هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه هه‌یه. دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و داگاكانی سه‌ر به‌و ئه‌نجومه‌نه هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان له‌گه‌ڵ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایش و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌و راشیگه‌یاند ئه‌م ئه‌ركه ته‌نیا ئه‌ركی چه‌ند ده‌زگایه‌كی دیاریكراو نیه‌و به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌مووتاك و لایه‌نێكه كه رۆڵی هه‌یه له هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه وه‌ك مامۆستایانی ئاینی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
له كۆتایی سیمپۆزیۆمه‌كه‌ش، خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و وه‌زیری ته‌ندروستی به‌خشرایه سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی نه‌مر و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیكه‌ی نێو سیمپۆزیۆمه‌كه كه رۆڵیكی چالاكیان له هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی كردن بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ساڵانی رابردوودا هه‌بووه.