ئەمڕۆ بەبۆنەی خانەنشینبوونی بهڕێز (دادوەر سامح عوسمان یونس)، ئەندامی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم، رێورەسمێکی رێزلێنان بە ئامادەبوونی بەڕێز دادوەر (عبدالجبار عزیز حسن) و بەڕێز دادوەر (شوان محی الدین عەلی) جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و ژمارەیەک ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بەڕێوەچوو.
لە رێورەسمەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی سوپاسی دادوەر (سامح عوسمان یونس)ی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا لە قۆناغە جیاجیاکان لە دادگاکان و ئەنجومەنی دادوەریی، بە دڵسۆزیی و پیشەییانە ئەرکەکانی جێبەجێ کردووەو لە ئهرك و بهرپرسیارێتیهكانیدا سەرکەوتوو بووە.
هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بۆ دادوەر (سامح عوسمان یونس) خواست لە قۆناغی نوێی ژیانییدا و لەکۆتایشدا قەڵغانی رێزلێنانی پیشکەش بە بەڕێزی کرد.