ئه‌مڕۆ 30/9/2025 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له یان برایم كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له
هه‌رێم و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له یان برایم كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له
هه‌رێمی كوردستان و خاتوو دادوه‌ر كلێر تێپۆ نوێنه‌ری وه‌زیری دادی كۆماری فه‌ره‌نسا
له توركیا و عێراق بۆ هه‌ماهه‌نگی یاسایی و كاروباری دادوه‌ریی و جێگره‌وه‌ی
دادوه‌ریی له فه‌ره‌نساو عێراق و توركیا و رۆمۆڵد مۆڵه‌ر نوێنه‌ری حكومه‌تی فه‌ره‌نسا
له عێراق.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و شاندی فه‌ره‌نسی تاوتوێی
ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیداری یاسایی و دادوه‌ریی نێوانیان كرد به تایبه‌ت تاوانه‌كانی
تیرۆر و قاچاخچێتی و بازرگانی كردن به مرۆڤ و سپیكردنه‌وه‌ی پاره. شاندی فه‌ره‌نسی
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ڕوو كه بۆ به‌دواداچوون له رێگری كردن و به‌دواداچوون
بۆ كه‌یسه‌كانی قاچاخچێتی و بازرگانی كردن به مرۆڤه. راشیانگه‌یاند چه‌ندین دۆسیه‌یان
له‌به‌رده‌سته كه گروپه‌كانی قاچاخچێتی و بازرگانی كردن به مرۆڤ و گواستنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ری نایاسایی به‌رێگه‌ی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا بۆ به‌ریتانیا
به‌رده‌وامن و له په‌ره‌سه‌ندندان كه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه
بۆ سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی وڵاتان. هه‌ماهه‌نگكارانی دادوه‌ریی و ئه‌منی له باڵیۆزخانه‌ی
فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه دا كه له چه‌ند ساڵی رابردوو چه‌ندین دۆسیه‌ی له‌و
جۆره هه‌بووه‌و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگاكانی هه‌رێم
ئه‌و دۆسیانه له قۆناغی كۆتاییدان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه دا كه پێویسته
ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وام بێت به تایبه‌ت له ئاڵوگۆڕی زانیاریی
و هه‌ماهه‌نگی پێویست بۆ دادگایی كردنی ئه‌و كه‌سانه و سزادانیان جا چ له هه‌رێمی
كوردستان بن یان فه‌ره‌نسا یان وڵاتانی دیكه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی
كۆنسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند تاوانه‌كانی تیرۆر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و
بازرگانی كردن به مرۆڤ تاوانی دژی مرۆڤایه‌تین و هیچ سنورێك ناناسێت بۆیه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شیان
پێویستی به هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی
كوردستان له هه‌موو ئاسته‌كان په‌یوه‌ندی به‌هێز و پته‌ویان هه‌یه‌و له‌بابه‌تی
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی باسكران، ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له
نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و داگاكانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش
ده‌بن له هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری داوای كرد بۆ به‌رده‌وامیی و سه‌رخستنی
هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌ووه‌ی ئه‌و تاوانانه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت
سوود له ئه‌زمونی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی فه‌ره‌نسی و دادگاكانی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت
له قۆناغه‌جیاجیاكانی لێكۆڵینه‌وه‌و تاوانه‌كان ئه‌ویش به‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خول
و راهێنان به دادوه‌ران و لێكۆڵه‌رانی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مه‌ش
له به‌رژه‌وندی ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان و سزادانی تاوانباران و سنورداركردنی
تاوانه‌كانی تیرۆر و بازرگانی كردن به مرۆڤه.