ئه‌مڕۆ 1/10/2025 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دادوه‌ر (محمد مصطفى محمود)
و داوه‌ر (شوان محی ا‌لدین علی) جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و دادوه‌ر (مسعود خضر
محمود) ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
پێشوازییان كرد له شاندێكی به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی (قانونجی) تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاریی
له بواری دادوه‌ریی و یاسایی.
له دانیشتنێكدا شاندی میوان كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانی به‌رنامه‌ی
ئه‌لیكترۆنی (قانونجی)یان پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی كرد كه وه‌ك گه‌وره‌ترین
كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی گشت یاساكانی عێراقی و
رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به بواری یاسایی و دادوه‌ریی و هه‌وره‌ها بڕیاره‌كانی
دادگای پێداچوونه‌وه و وتار‌و بۆچوونی دادوه‌ران له عێراق كار ده‌كات و كارئاسانییه‌كی
زۆر بۆ دادوه‌ران و پارێزه‌ران و قوتابیان و ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه كۆنتاكتی به‌رده‌وامیان
له‌گه‌ڵ كاروباری یاسایی هه‌یه. شاندی میوان، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ڕوو
كه هاوبه‌شی كردنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستانه له‌و به‌رنامه ئه‌لیكترۆنیه‌دا
وه‌ك لایه‌نێكی گرنگیی دادوه‌ریی له عێراق. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داوایان كرد له
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیان شوێنێكی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه، بۆ
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان به‌ركارن و كاریان پێ ده‌كرێت
و هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و وتار و بۆچوونی دادوه‌ران
و بڵاوكراوه یاساییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم له‌نێو ئه‌و به‌رنامه ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌دا
شوێنێكی تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه.
دواتر دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه
وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند
له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانیانه كه ئه‌م به‌رنامه‌یه خزمه‌تی خانه‌واده‌ی یاسایی و
دادوه‌ریی ده‌كات چ له عێراق و چ له هه‌رێمی كوردستان و له‌و ڕووه‌وه ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی ئاماده‌یه بۆ هاوكاریی و ئاڵوگۆڕی زانیاریی پێویست له‌نێوانیان. دواتر له
گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا له‌نێوان هه‌ردوولا چۆنیه‌تی كاركردنی هاوبه‌ش له‌نێوانیان
و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و یاسا‌و رێنماییانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت هاوبه‌شیی
بكات له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی (قانونجی) تاوتوێ كرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا
هاوڕا بوون كه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتن گه‌ڵاڵه بكرێت بۆ
دیاركردنی چوارچێوه و میكانیزمه‌كانی كاری هاوبه‌ش له‌نێوانیان به تایبه‌ت سه‌باره‌ت
به‌و بابه‌تانه‌ی كه له به‌رنامه‌كه‌دا جێیان ده‌كرێته‌وه‌و دواتر بۆ خزمه‌ت و
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.