له میانه‌ی دیدارێكی نێوان به‌ڕێز دادوه‌ر
(محه‌مه‌د مسته‌فا مه‌حمود) جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان
كه هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی كوردستانه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕێنه‌ری
كاروباری سیاسی له كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، چوارچێوه و میكانیزمه‌كانی
هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كرا.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر چه‌سپاندن
و سه‌روه‌ریی یاسا له هه‌رێمی كوردستان و چوارچێوه‌ی كار‌و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوانیان
بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاركردن له‌م بوارانه‌دا كه په‌یوه‌ستن به جێبه‌جێ
كردن و سه‌روه‌ریی یاسا له هه‌رێمی
كوردستان، كرد.