له‌میانه‌ی پێشوازیكردن له شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی دادی سویدی و
داواكاری گشتی و پۆلیسی ئه‌و وڵاته، شانده‌كه رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی
سه‌ره‌كی و گرنگی سویده له هه‌موو بواره‌كان و هه‌ماهه‌نگی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی
هه‌ردوولا چۆته قۆناغێكی باش.
ئه‌مڕۆ 17/12/2025 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر دارا محه‌مه‌د
ئیبراهیم ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازییان كرد له
شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی دادی سویدی و داواكاریی گشتی و هێزه‌كانی پۆلیس و نوێنه‌ری
باڵیۆزخانه‌ی سوید له عێراق.
له دانیشتنێكدا، دوای به‌خێرهێنانی شانده‌كه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی
رایگه‌یاند په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپی و به
تایبه‌ت سوید له ئاستێكی به‌هێزدایه‌و هه‌رێمی كوردستان خوازیاره ئه‌م په‌یوه‌ندییانه
له هه‌موو بوراێكدا به‌ره‌وپێش بچن و به‌هێزتر بن ئه‌ویش به‌رێگه‌ی واژۆكردنی
یادداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولا.
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داد و داواكاریی گشتی سوید، وێڕای ده‌ربڕینی
خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه، گوتی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی گرنگی وڵاتی سویده
له زۆربه‌ی بواره‌كان و ئه‌م سه‌ردانه‌شی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی به سه‌ردانێكی مێژوویی ناوبرد و رایگه‌یاند یه‌كه‌مین جاره شاندێكی
باڵای سویدی له‌و ئاسته‌دا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بكات.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داد و داواكاریی گشتی سوید ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شی
خسته‌ڕوو و گوتی له‌گه‌ڵ زیادبوونی تاوانه رێكخراوه‌كان له جیهاندا، هیچ وڵاتێك
بێ به‌ش نه‌بووه له‌و ره‌فتاره تاوانكارییانه و سویدیش له چه‌ند ساڵی رابردوو
بۆته گۆڕه‌پانی شه‌ڕو توندوتیژیی بانده تاوانكارییه‌كان به تایبه‌ت ماده‌هۆشبه‌ره‌كان
و بازرگانی كردن به مرۆڤ و چه‌ندین تاوانی دیكه. هه‌روه‌ها نوێنه‌ری داواكاریی
گشتی سوید كۆمه‌ڵێك زانیاریی گرنگی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت
به ژماره‌یه‌ك باند و تاوانباری مه‌ترسیدار له سوید و رایگه‌یاند ئه‌و بانده
تاوانبارانه سنوری هیچ وڵاتێك ناناسن و له ژماره‌یه‌ك زۆر نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكی
وڵاتانی جیاجیا پێكهاتووه بۆیه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و تاوانبارانه‌و ده‌ستگیركردنیان
و به‌سزا گه‌یاندنیان ئه‌ركێكی مرۆییه‌و پێویستی به هاوكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
بۆیه ئه‌وان وه‌ك هاوبه‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و
تاوانانه ده‌ڕواننه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هاوڕا بوو له‌گه‌ڵ بۆچوونی شاندی سویدی و
رایگه‌یاند به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستانیش به تایبه‌ت له چه‌ند ساڵی رابردوو بێ
به‌ش نه‌بووه له تاوانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، به‌ڵام له هه‌رێمی
كوردستان ده‌زگاكانی ئه‌منی و هێزه‌كانی پۆلیس سه‌ركه‌وتووانه رووبه‌ڕووی ئه‌و
تاوانانه بۆنه‌ته‌وه‌و ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگاكان له هه‌رێمی
كوردستان هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ به‌سزا گه‌یاندنی تاوانباران.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌موولامان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و
تاوانانه‌و به سزاگه‌یاندنی تاوانبارانه جا هاووڵاتی هه‌ر وڵاتێك یان له هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز بن، پێویسته پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت له‌نێوان
وڵاتان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه و به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران
و ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و گشت دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته خسته‌ڕوو.