كۆنسوڵی ئوردن له هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆر به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه
بینیوه
به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن پێشوازی كرد له (زیاد بطارسة) كۆنسوڵی
گشتی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان.
له دانیشتنێكدا كۆنسوڵی گشتی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌و
سه‌ردانه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند ئوردن و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی به‌هێز و
مێژووییان هه‌یه و وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام خوازیاره ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌و
پێش بچن له هه‌موو بواره‌كاندا. هه‌روه‌ها گوتیشی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی
رابردوو پێشكه‌وتنی زۆر به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه چ له‌رووی داموده‌زگاكانی حوكمرانی
و چ له‌ڕووی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ سه‌ركردایه‌تیه‌كی
حه‌كیمانه‌و هۆشیاریی خه‌ڵكی كوردستان كه به‌رده‌وام له پێشڤه‌چووندان.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی
كۆنسوڵی گشتی ئوردن رایگه‌یاند، ئوردن یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له قۆناغه
جیاجیاكاندا پاڵپشتی و هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی كردووه له هه‌موو بواره‌كان.
هه‌روه‌ها گوتیشی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به رێگه‌ی سه‌ردانی كردنی ئه‌و
وڵاته‌و كردنه‌وه‌ی چه‌ندین خولی جیاجیا بۆ ده‌زگای دادوه‌ریی له هه‌رێمی
كوردستان سوودیان له سیسته‌می دادوه‌ریی و كاری دادگاكانی وڵاتی ئوردن وه‌رگرتووه‌و
خوازیارن ئه‌و جۆره سه‌ردان و ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی و پسپۆڕیی له‌نێوانیان به‌رده‌وام
بێت.