به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دادوه‌ر (حجاب ابراهیم احمد) ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدراڵی عێراق، به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق و خانه‌واده‌ی دادوه‌ر (حجاب ابراهیم احمد) ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبێت دادوه‌ر (حجاب ابراهیم احمد) ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدراڵیمان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و گشت دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدراڵی و خانه‌واده‌و كه‌سوكار و دۆستانی خوالێخۆشبێت ده‌كه‌م و له‌خوای میهره‌بان داواكارم گیانی خوالێخۆشبێت به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
دادوه‌ر
عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان
14/6/2026