به بۆنه‌ی
وه‌رگرتنی میدالیای فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئیتالیا له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی
پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرد.
به‌ڕێز
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به بۆنه‌ی به‌خشینی
به‌رزترین مه‌دالیای ده‌وڵه‌تی ئیتالیا به به‌ڕێزتان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ
ده‌كه‌م. وه‌رگرتنی ئه‌م میدالیایه له قۆناغێكی دژوار‌و ئاڵۆزدا كه جیهان و
ناوچه‌كه‌و عێراق و له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش پێی ده‌رباز ده‌بین، بایه‌خ و
واتای قۆڵی خۆی هه‌یه‌و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان وه‌ك كه‌سێكی ئاشتیخواز و پارێزه‌ری
مافه‌كانی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی، سه‌ركه‌وتوون له به‌دیهێنانی ئاشتی و
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان به‌رێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ. هه‌روه‌ها له‌رووی
نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری سه‌قامگیری
و ئاشتی و ته‌باییه و به‌شێكه له چاره‌سه‌ر.
به‌خشینی ئه‌م میدالیایه له‌و قۆناغه‌دا بۆ خه‌ڵكی
هه‌رێمی كوردستانیش ئۆمێدبه‌خش و واتاداره و پێی سه‌ربه‌رزن كه پێگه‌ی هه‌رێمی
كوردستان له ناوچه‌كه‌و جیهاندا به‌هێزه‌و جێی بایه‌خ و گرنگیی نێوده‌وڵه‌تییه. به‌هیوای
سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ به‌ڕێزتان و به‌رهه‌م و ده‌سكه‌وتی زیاتریش بۆ خه‌ڵك و
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان
له‌گه‌ڵ
رێزدا..
دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان