پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 23/7/2026 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز ئه‌ندرۆ بیزڵی،
كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كه به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كانیی
وه‌ك كۆنسوڵی به‌ریتانیا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی كردبوو.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی سوپاسی كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیای
كرد كه له ماوه‌ی كار‌و ئه‌ركه‌كانیدا له هه‌رێمی كوردستان هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی
باش له‌نێوانیاندا هه‌بووه به تایبه‌ت بواره‌كانی په‌یوه‌ست به ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی و كاروباری یاسایی و دادگاكان و توانیویانه په‌ره به په‌یوه‌ندیی
نێوانیان بده‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی سوپاسی كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا
و شانشینی یه‌كگرتووی كرد بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌زمونی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆیان له بواری
دادوه‌ریی و یاسایی به هه‌رێمی كوردستان ئه‌ویش به كردنه‌وه‌ی خول و وركشۆپ و
كۆنفرانسی جیاجیا له ماوه‌كانی رابردوو و هیوای خواست ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه
به‌رده‌وام بن.
لای خۆیه‌وه، كۆنسوڵی گشتیی به‌ریتانیا سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی
و رۆڵی دادوه‌ریی و یاسا له هه‌رێمی كوردستان كرد و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی
نێوانیان له بواری دادوه‌ریی و یاسایی له ماوه‌ی كاركردنیدا به‌رز نرخاند و
هیوای خواست ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه بۆ داهاتووش به‌رده‌وام بێت و په‌ره‌ی زیاتریان پێ
بدرێت.