به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی
كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی سه‌ندیكای
پارێزه‌رانی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی نه‌قیبی سه‌ندیكا خاتوو ئه‌حلام ئه‌للامی.
له‌دانیشتنێكدا چه‌ند پرس و بابه‌تێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا وه‌ك
پێشخستنی بواری هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ئاڵوگۆڕی بیر‌و راو میكانیزمه‌كانی كارئاسانی
و خزمه‌تكردنی زیاتری توێژی پارێزه‌ران له‌كاتی
راییكردنی كار‌و ئه‌ركه‌كانیان له‌نێو دادگاكان چ له ناو هه‌رێمی كوردستان و چ له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی فیدرالی تاوتوێ كران.