ئه‌مڕۆ 10/8/2026 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز
لیو جیون كۆنسوڵی گشتی كۆماری میللی چین له هه‌رێمی كوردستان.
له دانیشتنێكدا كۆنسوڵی گشتی كۆماری میلیی
چین خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی و دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان كرد له چه‌سپاندنی یاسا و دادپه‌روه‌ری.
هه‌روه‌ها گوتیشی كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم له هه‌موو بواره‌كاندا
ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیا بازرگانیه بیانیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی
بازرگانی و وه‌به‌رهێنانن كه له‌نێویاندا زیاتر له په‌نجا كۆمپانیای چینی هه‌ن
كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به پێشڤه‌چوونی بواری ئابوری و بازرگانی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها هیواشی خواست ئه‌م په‌یوه‌ندییانه بۆ داهاتوو به‌رفراوانتر بن و په‌ره‌ی
زیاتریان پێ بدرێت.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی وێڕای به‌خێرهێنانی
گه‌رمی كۆنسوڵی گشتی چین رایگه‌یاند له ساڵانی رابردوو چین له هه‌موو بواره‌كان
پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، بۆیه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان و به
تایبه‌ت ده‌زگای دادوه‌ریی و دادگاكان له هه‌رێم خوازیارین هه‌ماهه‌نگی و
ئالوگۆڕی زیاتری زانیاری و ئه‌زمونی پێشكه‌وتووی وڵاتی چین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی
كوردستاندا هه‌بێت چ له‌ڕووی كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنان و ئاشنابوون به
سیسته‌می دادوه‌ریی ئه‌و وڵاته و چ له‌ڕووی سوود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دادگاكان و به
دیجیتالكردنیان و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی پێشكه‌وتووی چین له‌و بواره‌دا.
لای
خۆیه‌وه كۆنسوڵی گشتی كۆماری میللی چین ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگیی
و هاوكارییه‌ك له‌و بوارانه‌ی كه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا ده‌ربڕی. له كۆتاییشدا
هه‌ردوولا خه‌ڵات و قه‌ڵغانی رێزلێنانیان له‌نێوانیان ئاڵوگۆركرد.