تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی دوو گروپی دیكه‌ی پاڵێوراوانی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌چوو
01/12/20122002جار خوێندراوه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی گروپی یه‌كه‌می پاڵێوراوانی بوون به ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو، له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی رابردووش، تاقیكردنه‌وه‌ی گروپی دووه‌م و سێیه‌می ئه‌و پاڵێوراوانه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا كه كۆی گشتی 110 پاڵێوراوی ده‌رچوو له تاقیكردنه‌وه‌ی نووسراودا گرته‌وه، به‌سه‌ر سێ گروپی جیاجیادا دابه‌شكرابوون و تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵێوراوانه به‌ڕێوه‌چوو.
بڕیاریشه له رۆژانی داهاتوو ناوی ده‌رچووانی هه‌ردوو تاقیكردنه‌وه‌ی نووسراو و زاره‌كی رابگه‌یه‌نرێن و به پێی پێویستی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان، دابمه‌زرێن.
له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ناوی 40 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی داواكاری گشتی راده‌گه‌یه‌نرێت.