|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد: هه‌مواركردنی یاساكانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داواكاری گشتی
16/12/2012
1836
جار خوێندراوه‌ته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌مواركردنی چه‌ند ماده‌یه‌كی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها یاسای داواكاری گشتی تاوتوێ كرا.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازی كردنی له شێروان حه‌یده‌ری وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به یاوه‌ری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كردبوو، مه‌سه‌له‌ی هه‌مواركردنی چه‌ند ماده‌یه‌كی یاسای ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری خسته‌ڕوو و هۆكارو پێویستی ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی شیكرده‌وه.
هه‌روه‌ها له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا تیشك خرایه سه‌ر پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان و له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێم به تێر‌و ته‌سه‌لی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له یاساكه‌دا ده‌كرێن خسته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا بۆ هه‌مواركردن بنێردرێته په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.
|