روونكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی لێدوانێكی قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌مال
20/06/20132348جار خوێندراوه‌ته‌وه
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن لێدوانێكی قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌مال بڵاو كراوه‌ته‌وه كه داوای ته‌ده‌خول كردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كێشه‌یه‌كی به‌رده‌م دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تیایدا ده‌ركراوه وه‌كو به‌رزترین پایه‌ی دادوه‌ریی له هه‌رێم. ناوبراو، بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به سیاسی وه‌سف ده‌كات، كه ئه‌م جۆره لێدوانانه به‌هیچ جۆرێك قبوڵ ناكرێت له كه‌سێكی خاوه‌ن پۆستی ئیداری كه پێویسته شاره‌زایی له بواری یاسا‌و دادوه‌ریدا هه‌بێت. چونكه رێزدار سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خۆی ئاماده نیه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بكات و رێگه‌ش به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادات كه ئه‌م جۆره ده‌ستوه‌ردانه بكه‌ن. له هه‌مان كاتدا دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م دادگاكانی هه‌رێم به پێی یاسا‌و به‌ڵگه یاساییه‌كان و بارودۆخی هه‌ر داوایه‌ك بڕیاری یاسایی ده‌رده‌كه‌ن به‌دوور له ده‌ستوه‌ردانی هیچ كه‌س و لایه‌نێك و پاڵپشت به پره‌نسیپی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان كه یاسای ژماره (23)ی ساڵی 2007 گه‌ره‌نتی ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه‌ی كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م به‌رپرسه ناوی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به دادگای ته‌مییزی هه‌ولێر ناو ده‌بات، له كاتێكدا ئه‌م دادگایه به‌رزترین پایه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م جۆره كه‌سانه، ناونیشانی ته‌واوی ئه‌م دادگایه بزانێت كه دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه نه‌وه‌ك دادگای ته‌مییزی هه‌ولێر.
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له كاتێكدا ئه‌م جۆره لێدوانانه به ده‌ستوه‌ردان و ته‌شهیركردن ده‌زانین به‌رامبه‌ر به دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به هاندان و یاریكردن به هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك ده‌زانین له‌دژی داموده‌زگا شه‌رعیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی ده‌زگایه‌كی گرنگی وه‌كو دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه به‌داخه‌وه له كه‌سێكی خاوه‌ن پۆستی ئیداری ده‌ربچێت. بۆیه به مافی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌زانین كه داوای رێكاری یاسایی له‌م جۆره پێشێلكارییه بكات به پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
20/6/2013