ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم، وته‌بێژێكی نوێ ده‌ستنیشان كرد
04/02/20141633جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژێكی نوێ ده‌ستنیشان كرد. له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و به بڕیارێك، به‌ڕێز دادوه‌ر(ئومێد موحسن حمدامین) وه‌ك وته‌بێژی نوێی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌جیاتی دادوه‌ر (دادیار حه‌مید سلێمان) وته‌بێژی پێشووی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ده‌ستنیشان كرا.
له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه دوای ده‌ستنیشانكردنی وته‌بێژی نوێ، دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی دادگا بۆیان نیه لێدوان بده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌ی دادوه‌ری و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رپرسیار نیه له هیچ لێدوانێك، به‌ڵكو خۆیان به‌رپرسیارن له گوازرشت كردن له‌بیرو بۆچوونی خۆیان.