دانیشتنه‌كانی تایبه‌ت به گۆڕانكاری له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێم ده‌ستی پێكرد
10/05/20141119جار خوێندراوه‌ته‌وه
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی زنجیره دانیشتنه‌كانی تایبه‌ت به گۆڕانكاری و به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
به‌ناونیشانی (پێكه‌وه بۆ پێشبردنی سیسته‌می دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) ئه‌مڕۆ له هۆڵی بۆنه‌كان له هۆتێلی چوار چرا له هه‌ولێری پایته‌خت دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌نێوان ژماره‌یه‌ك دادوه‌رانی دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له دادوه‌رانی هه‌ر چوار دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه‌دا دادوه‌ر ئومێد موحسن عه‌بدولره‌حمان وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان باسی گرنگی سازكردنی ئه‌و دانیشتنه‌ی كرد بۆ هه‌رچی زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی سیسته‌می دادوه‌ری و دادپه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێش ببردرێت و گۆڕانكاری و هه‌مواری پێویست ئه‌نجام بدرێت پێویستی به راوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه هه‌یه و ئه‌وه‌شی گوت كه بڕیار وایه ئه‌و دانیشتنانه به‌رده‌وام بن و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ دادوه‌ران له ته‌واوی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌و دانیشتنه ساز ده‌كرێت و دواتر له زنجیره دانیشتنه‌كانی داهاتووشدا كه به‌رده‌وام ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و په‌رله‌مانتار و یاساناس و لایه‌نی دیكه‌ی یاسایی و جێبه‌جێ كار دانیشتنی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری پێویست له یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاساكانی دیكه و له ئه‌نجامیشدا به‌هێزكردنی سیسته‌می دادوه‌ری و دادپه‌روه‌ری له هه‌رێم كه بێگومان ئامانجی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و میله‌تێكه.
دواتر ده‌رگای گفتوگۆ بۆ لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه كرایه‌وه‌و دادوه‌ران به رێگه‌ی ئه‌و پێشنیار‌و پرۆژه و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی كه ئاماده‌یان كردبوو بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری پێویست بۆ نێو یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێم و لادانی كه‌موكۆڕییه‌كان و زیادكردنی بڕگه‌كانی پێویست به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و قۆناغی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان بگونجێت، خسته‌ڕوو.
شایه‌نی باسه ئه‌و زنجیره دانیشتنانه له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌ویش به ئامانجی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و پێشبردنی سیسته‌می دادوه‌ری و دادپه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستان.