|
هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دووپات كرایه‌وه
21/05/2014
1351
جار خوێندراوه‌ته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان باس له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرایه‌وه له‌و پرس و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به كاروباری ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی دادگای تایبه‌ت به ئه‌نفال و له‌م ڕووه‌وه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به‌رده‌وامی و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌موو پاڵپشتی و هاوكارییه‌ك دووپات كرده‌وه.
له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به ئاماده‌بوونی دادوه‌ر شاكر حوسێن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و دادوه‌ر ئومێد موحسن حه‌مه‌دئه‌مین وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ د. ئارام وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ڕێوه‌چوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كانی دادگای ئه‌نفال، داوای كرد نزیكبوونه‌وه‌و هاوكارییه‌كی زیاتری كرد له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وه‌ك لایه‌نێكی گرنگی دۆسیه‌كانی ئه‌نفال بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له به‌غدا به باشترین شێوه به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كانی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ئاماده‌یی خۆی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو پاڵپشتی و هاوكارییه‌كی پێویستی ئه‌و دۆسیانه ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند كه وه‌ك رابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیه.
|