كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌رپرسانی رێكخراوی جیهانی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌چوو
21/05/20141251جار خوێندراوه‌ته‌وه
له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، دادوه‌ر ئومێد موحسن حه‌مه‌دئه‌مین وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێكخراوی جیهانی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له بارودۆخی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادییه‌كانی راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی دابین كردنی ئازادییه‌كان و ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگانه كرا كه له هه‌رێمی كوردستان له‌بواری ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری دێنه پێش. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كرا كه كاری رۆژنامه‌گه‌ری كارێكی هه‌ستیار و گرنگه‌و له هه‌مان كات كه پێویسته رێز له ئازادییه‌كان و ده‌ربڕینی بیر‌و را بگیرێت و رۆژنامه‌نووس به ئازادیی كار‌و ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێ بگه‌یه‌نێت، له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته، له كاری رۆژنامه‌گه‌ری به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌و به‌رپرسیارانه و دوور له وروژاندنی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌زهه‌بی بێت و هۆكارو ئامرازێك بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی بۆ كێشه‌كان نه‌ك ئامرازێك بۆ مه‌به‌ست و ئامانجی دیكه كه دوور بێت له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی.
نوێنه‌رانی رێكخراوی جیهانی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان پێكهاتبوو له روبه‌رت ماهونی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری CPJ یان رێكخراوی جیهانی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان و شه‌ریف مه‌نسور رێكخه‌ری رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیای ئه‌و رێكخراوه‌و هه‌روه‌ها نامۆ عه‌بدوللا نووسه‌ری دوایین راپۆرتی CPJ له‌سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان.