|
ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رێكخراوی مافی مرۆڤ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گردبونه‌وه‌یان رێكخست
29/05/2014
5722
جار خوێندراوه‌ته‌وه
وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ به‌ناوی (دنیا) كه له ناحیه‌ی كه‌له‌كچی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه كوژرا، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان رێكخست.
له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمیش، دادوه‌ر ئومێد موحسن حه‌مه‌ده‌مین، وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له رێكخه‌رانی گردبوونه‌وه‌كه كرد و به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌كه یاداشتێكیان پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد. له یاداشته‌كه‌دا كه له چه‌ندین خاڵ پێكهاتبوو، داوا كراوه رێگه له ماره‌بڕینی كچ و كۆڕی ناكام بگیرێت و ئه‌نجامده‌رانی تاوانی كوشتنی ژنان بگیرێن و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و دادگاكان یاسای باری كه‌سێتی هه‌مواركراو و یاساكانی دیكه‌ی تایبه‌ت به توندوتیژی ژنان جێبه‌جێ بكه‌ن و حكومه‌تی هه‌رێمیش سیاسه‌تێكی هه‌بێت بۆ پێشگیری كردن له روودانی تاوانه‌كانی دژ به ئافره‌تان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بۆ ئاماده‌بووانی گردبوونه‌وه‌كه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وه‌ك لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و كێشه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌ستی به رێكاری یاسایی پێویست كردووه‌و له هه‌موو حاله‌ته‌كانی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری یاسایی به رێكار‌و ئیجرائاته یاساییه‌كان مامه‌ڵه‌ی كردووه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا داوای ئه‌وه‌ی هه‌یه لایه‌نی جێبه‌جێكار به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانی خۆی هه‌ڵسێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی و مامۆستایانی ئاینیش له‌وڕووه‌وه رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له رێگری كردن له روودانی له‌و جۆره.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وه‌ك لایه‌نی یاسایی كه خۆی له دادگاكان ده‌بینێته‌وه به هه‌موو توانا هه‌وڵ ده‌دات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووداوی له‌و چه‌شنه كه بۆته دیارده‌یه‌كی ناشیرین بۆ كۆمه‌ڵگه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ به‌گژداچوونی ئه‌و دیارده قێزهوهنانهو له هه‌مان كاتیش رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤی به به‌رز نرخاند كه وه‌ك كارتی فشار بتوانن رۆڵی خۆیان بگێڕن و فشار بخه‌نه سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر رێگه له‌و رووداوانه بگیرێت و ئه‌نجامده‌رانی رووداوی له‌و چه‌شنه‌ش به توندترین شێوه‌و به‌پێی یاساكان سزا بدرێن.
|