|
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له شاندێكی باڵیۆزخانی ژاپۆن له عێراق كرد
12/11/2014
1291
جار خوێندراوه‌ته‌وه
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له عێراق كه پێكهاتبوون له هیتوشی كوزاكی، جێگری باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق و هه‌روه‌ها مساكی هوندا سكرتێری یه‌كه‌می به‌شی ئابوری له باڵیۆزخانه‌كه.
له دیدارێكدا، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوان كرد و كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه چوونی ئیش و كاره‌كان به تایبه‌ت له بواری دادوه‌ری له هه‌رێم بۆ شانده‌كه ئاراسته كرد و ئاماژه به‌و گۆڕانكاریی و پێشڤه‌چوونانه كرد كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به گشتی له هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌ت له بواری دادوه‌ری به‌دی هاتوون.
شاندێ باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆنیش، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ڕوو كه ئه‌ویش پته‌وتركردنی هه‌رچی زیاتری په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولایه به تایبه‌ت كه ئێستا بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه زۆر به‌رفراوان بووه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن دووپاتی كرده‌وه كه خوازیاره له‌گه‌ڵ هه‌موو دامودهزگاو ناوه‌نده گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌نێویشیاندا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌بێت وه‌ك باڵاترین ناوه‌ندی یاسایی له هه‌رێمی كوردستان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، هه‌ردوولا گرنگیی پێشخستن و به‌رفراوانكردنی هه‌رچی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان دووپات كرده‌وه.
|