دوای سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ وڵاتی لوبنان، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دادوه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له رۆژی دووشه‌ممه 8/12/2014 شاندێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دادوه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌ڕێز دادوه‌ر ئومێد موحسن محه‌مه‌دئه‌مین وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به داوه‌تێكی فه‌رمی سه‌ردانی وڵاتی لوبنانیان كرد

.
له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دادی لوبنانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌شره‌ف ریفی وه‌زیری دادی لوبنانی پێشوازییان لێكرا. له دیدارێكدا وه‌زیری دادی لوبنانی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، باسی پته‌وكردن و گه‌شه‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولای كرد به تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان له گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدایه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی زیاتری نێوانیان له بواری داد و دادوه‌ری هه‌یه

.
دواتر هه‌ر له رۆژی دووشه‌ممه، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادوه‌ر شوكری سه‌لیم صادر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌تی لوبنان پێشوازییان لێكرا و له دانیشتنێكدا باسی چۆنیه‌تی سیسته‌می كاركردنی ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌تی لوبنان و ئه‌زمونی كارییان له‌و بواره‌و چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن به‌رێگه‌ی كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا كرا

.
وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانی شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بۆ لوبنان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری لوبنان بوو كه له رۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لوبنانیان كرد و له‌لایه‌ن دادوه‌ر دكتۆر جان فه‌هد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری لوبنان به گه‌رمی پێشوازییان لێكرا. له دیدارێكدا كه سه‌رۆكی دادگاكانی لوبنان و سه‌رۆكی داواكاری گشتی لوبنانی ئاماده‌بوو، پوخته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به سیسته‌می كاریی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری لوبنان و دادگاكانی ئه‌و وڵاته كرا و له‌و گفتوگۆیانه‌ش شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم سه‌ره‌ڕای پێشكه‌شكردنی كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر سیسته‌می كاركردنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم، پێویست بوونی كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوانیان بۆ سوود وه‌رگرتنی هاوبه‌ش و به‌هێزكرنی سیسته‌می دادوه‌ری ته‌ئكید كرده‌وه، به تایبه‌ت كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێم له ئاماده‌كارییدایه بۆ گرێدانی كۆنگره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانێ سوود له ئه‌زمونی لوبنانی له‌و بواره وه‌ربگرێت و ئاماده‌یی خۆیشیان بۆ به‌شداری كردن له كۆنگره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێم كه بڕیاره له داهاتوودا ببه‌سترێت، ده‌ربڕی
.

دوا وێستگه‌ی سه‌ردانی شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم، ناوه‌ندی عه‌ره‌بی بۆ گه‌شه‌پێدانی یاسا‌و ده‌ستپاكی لوبنانی بوو كه له‌لایه‌ن دكتۆر وه‌سیم ئه‌لحه‌رب سه‌رۆكی ناوه‌نده‌كه و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی لوبنان و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌رو موفتی لوبنانی پێشوازییان لێكرا. له ماوه‌ی مانه‌وه‌شیاندا له ناوه‌ندی عه‌ره‌بی بۆ گه‌شه‌پێدانی یاسا‌و ده‌ستپاكی لوبنانی، شاندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێم به‌شداری له دوو كۆڕییان كرد كه یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن د. غالب غانم سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لوبنان و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی شورای لوبنانی پێشكه‌ش كرا و تێدا باس له سیسته‌می دادوه‌ری له لوبنان و چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی ئه‌و سیسته‌مه به پێی ستاندارده هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی كرا، به شێوه‌یه‌ك ده‌كرێ سوود له‌و ئه‌زموونه وه‌ربگیرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان. دواتر، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به‌شداری له كۆڕێكی دیكه‌یان كرد كه له‌لایه‌ن د. عه‌بدولحسێن شه‌عبان كه‌سایه‌تی یاسایی و ناسراوی عێراقی له بواره‌كانی مافی مرۆڤ پێشكه‌ش كران و تێدا به وردی تیشك خرایه سه‌ر بواره‌كانی مافی مرۆڤ و چۆنیه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی مرۆڤ و په‌ره‌پێدانی ئه‌و بواره به تایبه‌ت له وڵاتی لوبنان و سوود وه‌رگرتن له‌و ئه‌زموونه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
دوای كۆتایی هێنان به سه‌ردانه‌كه‌ش بڕیار درا دوای سه‌ردانی كردنی شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لوبنان بۆ هه‌رێمی كوردستان، پرۆتۆكۆلێكی ره‌سمی له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له لوبنان ئیمزا بكرێت و دواتر رۆژی پێنج شه‌ممه شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.