له‌سه‌ر بانگێشتی وه‌زاره‌تی داد له كۆماری ئیستۆنیا شاندێكی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دادوه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر و ئه‌ندامێتی سه‌رۆكی یه‌كێتی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز دادوه‌ر محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان سلێڤانی و سه‌رۆكی هه‌ر سێ دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌وڵیر، سلێمانی و دهۆك و وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به سه‌ردانێكی فه‌رمی رۆژی 17/5/2015 گه‌یشته شاری تالینی پایته‌ختی ئیستۆنیا و له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن شاندێكی وه‌زاره‌تی داده‌وه به‌گه‌رمی پێشوازییان لێكرا. رۆژی 18/5/2015 پرۆگرامی فه‌رمی سه‌ردانه‌كه ده‌ستی پێكرد. له رۆژی یه‌كه‌می سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دادیان كرد و له‌لایه‌ن نۆرمان ئاس بریكاری وه‌زیری داد پێشوازییان لێكرا و ناوبراو ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی داد و سیسته‌می دادوه‌ری له وڵاتی ئیستۆنیا بۆ شاندی میوان باس كرد. پاشان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سوپاسی داوه‌تنامه‌كه‌ی لێ‌كردن و كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان باسكرد و هه‌ردوو لایه‌ن ئومێدیان خواست كه ئه‌م سه‌ردانه سه‌ره‌تای دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌ك بێت له نێوان دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و هاوپیشه‌كانیان له وڵاتی ئیستۆنیا. هه‌روه‌ها باس له سیسته‌می دادگای ئه‌لیكترۆنی له وڵاتی ئیستۆنیا كرا‌و پرۆژه‌ی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و سیسته‌مه له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی كه كۆمپانیای ئاكتۆرسی ئیستۆنی جێبه‌جێ ده‌كات و له مه‌راسیمی پێشوازیشدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی دهرههو كاروباری ئابوری به‌رێز ئاندری پۆنگ ئاماده بوو. پاشان لۆگۆی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك دیاری پێشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه به بریكاری وه‌زیر و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی

دادوه‌رانی كوردستانیش دیاری خۆی پێشكه‌ش كرد.
دواتر هه‌ر له دیوانی وه‌زاره‌تی داد دوو كورته سمینار له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان راسموس كارجا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش له وه‌زاره‌تی داد و كاتلین كاتای به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و سه‌نته‌ری تۆماره‌كان و سیسته‌می زانیارییه‌كان له‌سه‌ر بینینێكی گشتی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی دادوه‌ری به شێوازێكی ئه‌لیكترۆنی و پێشه‌كیه‌ك ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌یان.
پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ له دیوانی وه‌زاره‌تی داد له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئێڤار سۆمه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی جێبه‌جێ كردنی یاسا له هه‌مان سه‌نته‌ری تۆماره‌كان و سیسته‌می
زانیارییه‌كان سمینارێكی پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر به‌شه‌كه‌یان و قۆناغه‌كانی به ئه‌لیكترۆنی كردنی دادگاكان له ئیستۆنیا.
پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ شاندی میوان سه‌ردانی ئه‌كادیمیای حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی ئیستۆنیان كرد‌و پێشواوزییان لێكرا له‌لایه‌ن به‌ڕێز پرۆفیسۆر ئارڤۆ ئۆت سه‌رۆكی بۆردی به‌ڕێوه‌بردن و ناوبراو باسی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی به گشتی و پێداویستیه‌كانی خسته‌ڕوو به تایبه‌تی خستنه‌ڕوویه‌ك كرا بۆ كارتی نیشتمانی له ئیستۆنیا و پێداویستی كاركردن بۆ ده‌ركردنی هاوشێوه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت هه‌نگاو رووه‌و حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی بنێن.

له رۆژی 19/5/2015 شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ره‌و شاری تارتو به‌رێكه‌وت كه دووه‌م شاری ئیستۆنیایه و باره‌گای دادگای باڵای ئیستۆنی له‌و شاره‌یه. به مه‌به‌ستی سه‌ردان كردنی دادگای باڵا و پاش گه‌یشتنیان شانده‌كه سه‌ردانی باره‌گای دادگای باڵای كرد و سه‌ره‌تا له‌وێ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای باڵا به‌رێز دكتۆر ئیور پرێت پێشوازیان لێكراو به‌خێرهاتنی شاندی میوانیان كرد و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌و سه‌ردان و كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر مێژووی دادگای باڵا و پێكهاته‌و شێوازی كاركردنی دادگای ناوبراوی خسته‌ڕوو له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و میواندارییه‌ی كرد‌و سڵاوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده دادوه‌رانی ئیستۆنیاو ئومێدی خواست كه بتوانرێت سود له ئه‌زمونی وڵاته‌كه‌یان وه‌ربگیرێت له بواری پێشخستنی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كودستان. پاشان لۆگۆی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك دیاری پێشكه‌ش كردن و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستانیش دیاری خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی دادگای باڵا كرد.
هه‌ر له باره‌گای دادگای باڵا دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی دادگای باڵا كرا كه تێیدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كاری دادگای باڵا له ئیستۆنیا و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و خاڵه‌كانی لێكچوون و جیاوازی له نێوانیان. هه‌روه‌ها باس له كاری پیشه‌یی داده‌وران و هه‌ردوو رێكخراوی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان و رێكخراوی دادوه‌رانی ئیستۆنیا و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان باس كرا.
پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ شانده‌كه سه‌ردانی گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی شاری تارتوی كرد و له‌وێ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گرتوخانه‌كه پێشوازی لێكرا. پاش خستنه‌ڕووی نه‌خشه‌ی گرتوخانهكهو شێوازی كاركردنی و ئامانج له پرۆگرامه‌كانی چاكسازی جێبه‌جێ كرا‌و بۆ شاندی میوان، سه‌ردانی به‌شی جیاجیاكانی گرتوخانه‌كه كرا كه به شێوازێكی ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌وتوو به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت.
شیاوی باسه له سه‌ردانه‌كاندا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داد، خاتو كاتلین كاتای نوێنه‌ری كۆمپانیای ئاكتۆرسی به‌ڕێز كایدۆ كۆرم كه پرۆژه‌ی به ئه‌لیكترۆنی كردنی دادگای سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كات هاوڕێیه‌تی شانده‌كه ده‌كرد.