له به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دادگاكانی به‌رایی دێره‌لوك و ئامێدی و سه‌رسنگی به‌سه‌ر كرده‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دادودهر محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ره‌فانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك و یاسین حهمهدعهلی مه‌لامسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی دادگاكانی دێره‌لوك و ئامێدی و سه‌رسنگیان كرد‌و له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌و دادگایانه كۆبووه‌وه.
له دانیشتنێكدا دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و به هه‌نگاوێكی گرنگ و بایه‌خدار بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌و گرفته‌كانیان ناوبرد. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند ئه‌و سه‌ردانه بۆ ئاگاداربوون له كێشه‌و گرفته‌كان و به‌دواداچوونیان ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌ویش به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی كهموكۆڕیی له هه‌موو ئاسته‌كان و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ئه‌و دادگایانه. دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری، سه‌ردانی یه‌كه به یه‌كه‌ی ژوور و به‌شه جیاجیاكانی ئه‌و دادگایانه‌ی كرد‌و له نزیكه‌وه گوێی له داواكاری و گله‌یی و كهموكۆڕیی به‌شه‌كانی دادگا گرت. دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری و ژووری پارێزه‌ران خواست و داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕوو و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاری و خواسته‌كانیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دادگاكان به شێوه‌یه‌كی باشتر له خزمه‌ت هاووڵاتیان و پاراستنی ماف و داواكارییه‌كانیان بن.
هه‌روه‌ها له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی یه‌كه ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دێره‌لوك و قایمقامی قه‌زای ئامێدی كۆبووه‌وه. له دانیشتنێكدا په‌یوه‌ندی نێوان كاروباری دادگاكان و ئه‌و یه‌كه ئیدارییانه تاوتوێ كران و ته‌ئكید كرایه‌وه كه به‌هۆی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی كاروباری ئه‌و دوو لایه‌نه پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێواز بتوانن كاروباری هاووڵاتیان و ماف و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.