له به‌رده‌وامی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دادگاكانی ناوچه‌ی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كه پێكهاتبوون له به‌ڕێز دادوه‌ر ئیبراهیم خۆشناو سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و ئه‌بوبه‌كر عه‌لی عه‌بدوللا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و یاسین حه‌مه‌عه‌لی مه‌لا مسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دادگاكانی ره‌واندز، سۆران، خه‌لیفان، هه‌ریرو شه‌قلاوه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له‌و سه‌ردانانه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌شه‌كانی ئه‌و دادگایانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له كێشه‌و گرفته‌كانیان كۆڵیه‌وه. هه‌روه‌ها گوێی له تێبینی و سه‌رنج و داواكاری دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دادگایانه گرت بۆ نه‌هێشتنی كه‌موكۆڕییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانیان له راپه‌ڕاندنی ئه‌رك و كاره‌كانی رۆژانه‌یان، وه‌ك كه‌می هێزی مرۆیی و هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌ل و ئیمكانیاتی مادی و دارایی ئه‌و دادگایانه.
له‌و سه‌ردانه‌دا داواكاری پێویست بۆ دابینكردنی هێزو توانای مرۆیی پێویست وه‌ك دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌ری پێویست بۆ به‌شه جیاجیاكانی ئه‌و دادگایانه باسوخواسیان لێوه‌كرا، چونكه به‌هۆی به‌رفراوانبوونی ئه‌و ناوچانه‌و زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتوان، له‌رووی دابینكردنی ستافی یاسایی و ئیداری ئه‌و دادگایانه، پێویستی زیاتریان به ستافی كار هه‌یه چ له‌ڕووی ستافی یاسایی و چ له بواری ئیداری و كارگێڕییه‌وه، بۆیه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
به‌ڵێنی دا به پێی توانا ئه‌و كهموكۆڕییانهی كه هه‌ن له به‌شه جیاجیاكانی ئه‌و دادگایانه پڕ بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و سه‌ردانه‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی ره‌واندز و سۆران و شه‌قلاوه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی خه‌لیفان كۆبووه‌وه. له‌و
كۆبوونه‌وانه‌ش، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ستخۆشی له ئیداره‌ی قایمقامیه‌تی ئه‌و ناوچانه كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ی له‌نێوان دادگاكان و ئیداره‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌و ناوچانه هه‌یه و ته‌ئكیدیشی له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیان كرده‌وه چونكه به‌رده‌وام له كاروباری رۆژانه‌یان له په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆدان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستیی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی زیاتر، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه.