به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاند ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێرمان پێگه‌یشت. خوالێخۆشبوو مرۆڤێكی دڵسۆز و به ئه‌مه‌ك بوو و جێ په‌نجه‌ی دیار بوو له ته‌واوی ئه‌و قۆناغانه‌ی كه كار‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی هه‌بوو، چ له په‌رله‌مان و دواتریش وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر. خوالێخۆشبوو نمونه‌ی كه‌سێكی دڵسۆز و ده‌سپاك بوو و له ئه‌ركه‌كانیدا چ وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی چاكسازی و دواتر وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر، رۆڵێكی كارا و چالاكی له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌بوو.
له خوای به‌خشنده ده‌پاڕێینه‌وه گیانی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به خانه‌واده‌و خزم و كه‌سوكارو ته‌واوی دۆست و هه‌ڤاڵانی ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
دادوه‌ر
به‌نگین قاسم محه‌مه‌د
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
18/11/2020