ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز
حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له كریستیان
ریتچه‌ر راوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی نوێی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له
تاوانه‌كانی داعش (یونیتاد UNITAD)
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی نوێی تیمی یونیتاد
سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و
هاوكارییه‌ی له‌گه‌ڵ تیمی یونیتاد هه‌یانه و هیوای خواست ئه‌و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه
بۆ داهاتووش به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شی كرد كه ئه‌وان وه‌ك تیمی
یونیتاد له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی تیمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ
هاوكاریكردنی یونیتاد رازین و كار‌و ئه‌ركه‌كانیان به پێی پێوه‌ر و ستانداردی
جیهانیه به تایبه‌ت كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و دۆكیومێنتی تاوانه‌كانی داعش كه ئه‌مه‌ش
له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی یونیتاده. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی تیمی یونیتاد ئاماده‌یی
خۆیان بۆ به‌هێزكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای دادوه‌ر و ئه‌ندامانی
داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری ده‌ربڕی ئه‌ویش به رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی
خولی مه‌شق و راهێنانی تایبه‌ت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی
كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی تیمی یونیتاد، پیرۆزبایی له سه‌رۆكی نوێی تیمه‌كه كرد
و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاره‌كانی. هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری رایگه‌یاند كه كورد به‌رده‌وام قوربانی ده‌ستی تیرۆر و توندوتیژی بووه
كه دوا نمونه‌یان رێكخراوی تیرۆریستی داعش و تاوانه قێزه‌وه‌نه‌كانیان بووه ده‌رهه‌ق
به گه‌لانی ناوچه‌كه‌و گه‌لی كوردستان به تایبه‌ت. بۆیه ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانین ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ به‌سزا گه‌یاندنی
تیرۆریستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجامداوه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دادگایی كردنی تاوانباران و تیرۆریستانی
داعش و پرۆسه‌ی دادگاییكردنیان بۆ تیمی یونیتاد خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك
هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ دادگاییكردنی
تیرۆریستانی داعش له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای له
سه‌رۆكی تیمی یونیتاد كرد پالپشتی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش
هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له به‌رده‌وامیی هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه.