ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی
دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان دا.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه ئاماژه به
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره (71 له 1/12/2021) و پشت به فه‌رمانی هه‌رێمی
ژماره (272)ی ساڵی 2021 و به پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/دیوان
ژماره (د-1099 له 5/9/2021) و به‌دی كردنی گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی، بڕیار درا به
دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر بۆ دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك
و كه‌ركوك-گه‌رمیان.
دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌رانه‌ش دوای ته‌واوكردنی
خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریه كه ژماره‌یان (47)ـه و دوای رێوره‌سمی
سوێندخواردنیان له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌و شوێنانه‌ی
كه بۆیان ده‌ستنیشان كراوه ده‌ست به كار ده‌بن.