ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدان و
قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، پێنج خولهك بێده‌نگیان نواند.
كاتژمێر یازده‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 16/3/2022 ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی
كوردستان به به‌شداریی سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و
ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌ن، وه‌ك رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی
كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن رژێمی رووخاوی پێشوو له16/3/1988 به
دڕندانه‌ترین شێوه بۆردومانی كیمیایی كرا و شه‌هید كران، پێنج خولهك بێ ده‌نگیان
نواند.