ئه‌مڕۆ 23/8/2022 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز
هاكان چاراكای كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان كه به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی
كار‌و ئه‌ركه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
كردبوو.
له دانیشتنێكدا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان گرنگی به په‌یوه‌ندیی پته‌وو به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتان
و به‌تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێ ده‌دات و به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش
له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موولایه‌كدایه. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر كار‌و هه‌ماهه‌نگی
هاوبه‌شی نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌گه‌ڵ كۆنسوڵخانه‌ی توركیا، به تایبه‌ت
له چوارچێوه‌ی یاسایی و كاروباری دادگاكان و رایگه‌یاند ئاستێكی باشی هاوكاری و
هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بووه و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و
هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیه بۆ داهاتووش كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی
كوردستان، سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد كه له ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك
كۆنسوڵی گشتی ئاستێكی باشی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له چوارچێوه یاساییه‌كان و
كاری دادگاكان له‌نێواندا هه‌بووه‌و هیواشی خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له
داهاتووشدا به‌رده‌وام و به‌هێزتربێت.