ئه‌مڕۆ 13/9/2022 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌رێگه‌ی به‌ڕێز ده‌یڤید
هانت كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێم، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كۆچی دوایی خاوه‌نشكۆ شاژن ئه‌لیزابێتی
دووه‌م، به حكومه‌ت و گه‌لی به‌ریتانیا گه‌یاند.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای
پێداچوونه‌وه‌و ته‌واوی دادوه‌رانی هه‌رێمی
كوردستان و هاوڕێ له‌گه‌ڵ جێگر و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی
كوردستان، هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی خۆیان له تۆماری پرسه‌دا به حكومه‌ت و گه‌لی به‌ریتانیا
گه‌یاند.