به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی هه‌وڵ و رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
توندوتیژی خێزانی و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كان،
ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و نوێنه‌رانی
نوسینگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ (یۆنامی) به‌ڕێوه‌چوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێزان دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و جێگری سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و د. خانزاد
ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و نوێنه‌رانی
نووسینگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ (یۆنامی) و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر
و لێكۆڵه‌رانی دادوه‌ری له كه‌یسه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی
ئاماده ببون.
له‌سه‌ره‌تادا، ئه‌مینداری باڵای خانمان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش
كرد تێیدا سوپاسی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد بۆ سازدانی ئه‌و دانیشتنه له‌نێو ئه‌نجومه‌نداو
رایگه‌یاند پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان له پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
توندوتیژی خێزانی گرنگه‌و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی نێوانیان گه‌واهیده‌ری
ئه‌و راستیه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری شان به شانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
دیكه له هه‌وڵدایه بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی خێزانی له هه‌رێمی كوردستان. دواتر
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به گرنگیی
سازكردنی ئه‌و جۆره دانیشتن و گفتوگۆیانه‌دا كرد له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزه‌كانی چاره‌سه‌ریی. راشیگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به
گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته پرسی ئافره‌ت و مافه‌كانیان، بۆیه به‌رده‌وام له كۆنتاكت
و په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه.
به‌ڕێز دادوه‌ر
عبدالجبار عزیز حسن، ئاماژه‌ی به چه‌ند هه‌نگاوێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد كه دوای
ده‌رچوونی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2011ی به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی،
دادگای تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌یان دامه‌زراندووه‌و دادوه‌ره‌كانیش ئافره‌تن و تا
ئێستا به رێكوپێكی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ر كێشه‌و
گرفتێك، پێویستی به كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش هه‌یه، بۆیه هه‌ماهه‌نگی و
هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌ت له‌نێوان دادگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و هێزه‌كانی ناوخۆ زۆر گرنگه و پێویسته ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه
به‌رده‌وام زیاتر و چڕتر بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
ئاماژه‌ی به گرنگیی به دیجیتال كردن و به ئه‌لیكترۆنیكردنی دادگاكان و پرۆسه‌كانی
دادگاییكردن كرد كه هۆكارێكی گرنگن بۆ خێراتر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كانی
دادگاییكردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی توندوتیژی. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری ئێستا سه‌رقاڵی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی به ئه‌لیكترۆنی كردنی دادگاكانه
كه هۆكارێكی گرنگ ده‌بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی دادگاكان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی
یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
دیكه‌ی دووپات كرده‌وه.
دواتر به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم وته‌یه‌كی
پێشكه‌ش كرد تێدا ده‌ستخۆشی له رێكخستنی ئه‌و دیدار‌و گفتوگۆیه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه
دا كه ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وه‌ك شوێنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، مانایه‌كی
گه‌وره‌ی هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵن له‌گه‌ڵ
لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
توندوتیژی خێزانی. وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به چه‌ند كێشه‌و
گرفتێك كرد كه له پرۆسه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی دێنه پێش
له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و داواشی كرد به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌ش،
میكانیزمی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه بدۆزرێنه‌وه.
دواتر نوێنه‌ری كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، دانیێل
بێل، وتارێكی پێشكه‌ش كرد تێیدا هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داموده‌زگا
فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی
خێزانی به‌رزنرخاند. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پێشنیاز و رێنمایی خسته‌ڕوو بۆ به‌هێزتركردنی
هه‌وڵی لایه‌نه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم و ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیشی بۆ
یارمه‌تیدانی هه‌رێم له كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و وركشۆپی تایبه‌ت به به‌هێزكردنی
توانا مرۆییه‌كان له كه‌یسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ربڕی.
دواتر گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌نێوان ئاماده‌بووانی
كۆبوونه‌وه‌كه كرایه‌وه‌و هه‌ر لایه‌نێك له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی داتا‌و زانیاری سه‌باره‌ت
به پرسی توندوتیژی ئافره‌تان، ژماره‌یه‌ك میكانیزم و رێكاری تایبه‌تیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كۆسپ و كێشه‌كان باسكرد و دا‌واشیان كرد دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام
بێت بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ نه‌هێشتنی
توندوتیژی خێزانی له هه‌رێمی كوردستان.