ئه‌مڕۆ 6/6/2023 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له به‌ڕێز كوێستان محه‌مه‌د
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و شاندێكی وه‌زاره‌ت.
له دانیشتنێكدا كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و دادوه‌رانی دادگای نه‌وجه‌وانان و باری كه‌سیی هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون،
گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ندیداری یاسایی نێوان دادگاكان و وه‌زاره‌تی
كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرا به تایبه‌ت پرۆسه‌ی دادگاییكردنی نه‌وجه‌وانان. له
دانیشتنه‌كه‌دا شاندی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی باسیان له ژماره‌یه‌ك
كێشه‌و گرفت كرد تایبه‌ت به رێكاره یاساییه‌كانی دادگاییكردنی نه‌وجه‌وانان و پرۆسه‌ی
راگرتنیان و هه‌ماهه‌نگی نێوان دادگاكان و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك دادگا له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان و به پێی رێكاره
یاساییه‌كانه كاروباره‌كان راییده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا خێراتركردنی
پرۆسه‌كه و به ئه‌نجام گه‌یاندنیان پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری
نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه‌و له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و دادگاكان به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی
كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و لایه‌نه‌كانی دیكه.