ئەمڕۆ تەرمی هاوسەری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بەڕێز دادوەر (عبدالجبار عزیز حسن) گەیەنرایە هەولێر و لەرێورەسمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاک سپێردرا.
دوای ئەوەی خاتوو (تاڤگە عەبدولوەهاب ئەسعەد) هاوسەری بەڕێز دادوەر (عبدالجبار عزیز حسن) سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئۆردن کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆ تەرمەكەی بەرێگەی فرۆکەخانەی هەولێر گەیەنرایەوە
کوردستان و لە گوڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاک سپیردرا.
لەرێورەسمەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر دادوەرە بەڕێزەکانی دادگاکانی هەرێمی کوردستان و خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبێت ئامادە ببون و لە رێورەسمێکی شایستەدا بەخاک سپێردرا.