سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە بەشداربوون لە رێورەسمی پرسەی هاوسەری خوالێخۆشبووم (تاڤگە عەبدولوەهاب ئەسعەدسالح)، چ بەرێگەی بەشداریی کردن لە پرسە و چ بەرێگەی نامە و برۆسکەوە، بەتایبەت بەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بارەگای بارزانی و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە بەڕێزەکان و دادوەرە بەڕێزەکان و پەرلەمانتارانی بەڕێز و گشت خزم و دۆست و هاووڵاتیانی خۆشەویست.