ژمارەیەکی دیکەی پەرتووکی (بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان) لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان چاپکراو کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
پەرتووکی نوێی بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم لە دوو بەرگ پێکهاتووەو هەڵبژاردەیەکە لە بڕیاری دەستە جیاجیاکانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم کە هەشتسەد بڕیار لەخۆ دەگرێت و لە پەرتووکخانەی یاسایی لەنێو دادگاکانی تێهەلچونەوەی (هەولێر و سلێمانی و دهۆک و
کەرکوک/گەرمیان) بەردەست دەبێت. بەهیوای سوود وەرگرتنی ئەو پەرتووکە لەلایەن دادوەرو پارێزەرو قوتابیانی بواری یاسایی لە هەموو قۆناغە جیاجیاکانەوە.