ئه‌مڕۆ 27\11\2023 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی رێوره‌سمی راگه‌یاندنی رێبه‌ری رێكاره‌كانی
لێكۆڵینه‌وه‌ی دارایی كرد كه له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی وتارێكی پێشكه‌ش كرد
تێیدا وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له راگه‌یاندنی ئه‌و رێبه‌ره، ئاماژه‌ی به گرنگیی
ئه‌و هه‌نگاوه كرد بۆ به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و
تاوانه‌كانی دارایی. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی رایگه‌یاند ئێمه له
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندین به كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان
ئه‌ویش به ئامانجی پێشبردنی بواری دادوه‌ریی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به هاوكاریی
و هه‌ماهه‌نگیی رێكخراوه‌كانی سه‌ر به ی‌و ئێن به‌شدارییمان له چه‌ندین خول و
وركشۆپی جیاجیا كردووه له بواری لێكۆڵینه‌وه له تاوانه داراییه‌كان و له
ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو زیاتر له 43 دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ریی به به‌رده‌وامیی
به‌شدارییان له‌و خولانه‌دا كردووه كه كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر رێكاره‌كانی
لێكۆڵینه‌وه له تاوانه رێكخراوه‌كاندا هه‌بووه له‌وانه‌ش دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی
و سپیكردنه‌وه‌ی پاره و ماده هۆشبه‌ره‌كان. هه‌روه‌ها گوتیشی به‌شداربوون له‌و
خولانه بۆنه‌ته هۆی به‌رزكردنی ئاستی زانستی و توانستی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی
داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌رانی دادوه‌ریی، له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌و
تاوانانه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنت له‌و تاوانانه بۆ به‌دواداچوون له
داهاته نایاساییه‌كانی ئه‌و تاوانانه بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنیان و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ به ئه‌نجام گه‌یشتن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
تاوانه رێكخراوه‌كان له عێراق كه تاوانی ئاڵۆز و مه‌ترسیدارن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی خۆشحاڵی خۆی به هاوكاریی وهه‌ماهه‌نگیی
به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه رۆژ له دوای رۆژ له
زیادبووندان. ئاماژه‌شی به‌وه دا كه خۆشبه‌ختانه له هه‌رێمی كوردستان و به هه‌ماهه‌نگیی
پته‌و له‌نێوان هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم ئیداره‌یه‌كی باشی ئه‌و دۆسیانه
دراوه و له‌و ڕووه‌وه هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی
گه‌وره كه‌وتۆته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێ كردنیش.
شایه‌نی باسه له رێوره‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق
و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی عێراق و سه‌رۆكی داواكاری
گشتی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك دادوه‌رانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق و ژماره‌یه‌كی
زۆر به‌رپرسی باڵای داموده‌زگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی به‌شدار
ببوون.