ئەمڕۆ 24/12/2023 سێ دادوەری نوێی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لەبەردەم بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، سوێندی یاساییان خوارد
له رێوره‌سمه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان دادوه‌ر محه‌مه‌د مسته‌فا مه‌حمود و دادوه‌ر شوان محی ا‌لدین عه‌لی جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئاماده‌ی بوون هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان داوه‌ر جاسم جه‌زا جافر و دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د مستهفاو دادوه‌ر تاهیر عه‌لی حه‌سه‌ن وه‌ك دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وی هه‌رێم سوێندی یاساییان خوارد
پشت به‌ستن به یاسای ژماره 23ی ساڵی 2007ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دوای ده‌ستنیشانكردنی سێ دادوه‌ر به‌ڕێز و پێشكه‌ش كردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمیی ده‌ركرد بۆ دامه‌زراندنیان وه‌ك ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و ئه‌مڕۆ رێوره‌سمی سوێندخواردن و ده‌ست به‌كاربوونیان به‌ڕێوه‌چوو