ئه‌مڕۆ 29/5/2024 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بازرگان و خاوه‌نكاره‌كان كرد.
له دانیشتنێكدا شاندی مێوان وێڕای خۆشحاڵی خۆیان به‌و پێشوازییه، رایگه‌یاند به‌هۆی سه‌قامگیریی بارودۆخ و ئه‌و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانیه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه هه‌رێمیان وه‌ك باره‌گای سه‌ره‌كی
یه‌كێتیه‌كه‌یان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵبژاردووه.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی دوای به‌خێرهێنانی شاندی مێوان رایگه‌یاند وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگایان واڵایه بۆ یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌نكاره‌كان و ئاماده‌ی هه‌ر هاوكاریی و ههماههنگیهكن كه له چوارچێوه‌ی یاسا و پلان و به‌رنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگاكان بێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كرا وه‌ك پرۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ته‌حكیمی نێوده‌وڵه‌تی و كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنان بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی سوپاسی پێشنیاز و ده‌ستپێخه‌رییه‌كانی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بازرگان و خاوه‌نكاره‌كان كرد و رایگه‌یاند وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاریی و ههماههنگیهكن له‌گه‌ڵیان كه له‌چوارچێوه‌ی خزمه‌تگه‌یاندن به رێڕه‌وی پێشخستن و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریی بێت له هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بازرگان و خاوه‌نكاره‌كان رێكخراوێكی بازرگانیی ناحكومییه كه باره‌گای سه‌ره‌كیی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه و باریهگای سه‌ره‌كی یه‌كێتیه‌كه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌رێمی كوردستاندایه و خزمه‌تگوزاریی بازرگانی و یاسایی پێشكه‌ش ده‌كات. یه‌كێتی نێوبراو ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاریی زانستی دامه‌زراندووه كه له ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زای زانستی و پراكتیكی له بواری جیاجیا پێك دێت به تایبه‌ت له بواری (ته‌حكیمی نێوده‌وڵه‌تی و سیسته‌می كوا