له به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، ئه‌مڕۆ 3/7/2024 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و شاندی یاوه‌ری، دادگاكانی به‌رایی ئامێدی و سه‌رسنک و دێرەلوکی به‌سه‌ر كرده‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز دادوەر بەهزاد فەتحی عەلی سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچه‌ی دهۆک و شاندی ئەنجومەنی دادوەریی سه‌ردانی دادگاكانی
دێره‌لوك و ئامێدی و سه‌رسنگیان كرد‌و له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌و دادگایانه كۆبووه‌وه.
له چەند دانیشتنێكدا لەگەڵ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی دادگاکانی ناوبراو، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی، خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و به هه‌نگاوێكی گرنگ و بایه‌خدار بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌و گرفته‌كانیان ناوبرد. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند ئه‌و سه‌ردانه بۆ ئاگاداربوون لە رەوتی بەڕێوەچوونی داوای هاووڵاتیان له نێو دادگاکان و چۆنیەتی جێبەجێکردن و چەسپاندنی یاساکانە. هەروەها ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەشی خستەڕوو کە بەدواوواچوون و لێکۆڵینە له كێشه‌و گرفته‌كان ئه‌ویش به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی كهموكۆڕیی له هه‌موو ئاسته‌كان و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ئه‌و دادگایانه.
دادوەر عبدالجبار عزیز تەئکیدی کردەوە کە ئەولەویەتی سەرەکی، جێبەجێکردنی یاسا‌و دادپەروەرییە و هەموو هەوڵەکان دەبێت لە چوارچێوەی ئەو بنەمایە بێت.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری، سه‌ردانی یه‌كه و ژوور و به‌شه جیاجیاكانی ئه‌و دادگایانه‌ی كرد‌و له نزیكه‌وه گوێی له داواكاری و گله‌یی و كهموكۆڕیی به‌شه‌كانی دادگا گرت. دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری و ژووری پارێزه‌ران خواست و داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕوو کە گرنگترینیان کەمیی ژمارەی دادوەر و لێکۆڵەرەوەی دادوەری و فەرمانبەری پێویست بۆ بەشە جیاجیاکان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی باڵه‌خانه‌و شوێنی گونجاوی كاركردن له‌نێو دادگاكان بوو. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند ئاگاداریی داواکاریی و کەموکۆڕییەکانن و بەردەوام لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە کۆنتاکدان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان و به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاری و خواسته‌كانیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دادگاكان به شێوه‌یه‌كی باشتر له خزمه‌ت هاووڵاتیان و پاراستنی ماف و داواكارییه‌كانیان بن