ئه‌مڕۆ 19/11/2024 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز نه‌سروڵڵا ره‌شنوودی، كونسوڵی
گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری كه به‌بۆنه‌ی كۆتایی
هاتن به ئه‌ركه‌كه‌ی له هه‌رێم سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی كردبوو.
كۆنسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كه له رابردوو و له
ماوه‌ی كاركردنی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌و پرس و
بابه‌ته یاساییانه‌ی كه په‌یوه‌ست بوون له‌نێوان هه‌ردوولا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای به‌خێرهێنانی كۆنسوڵی
گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه له‌و ماوه‌یه‌ی له هه‌رێمی
كوردستان بووه توانیویانه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی باش بكه‌ن له‌و پرس و بابه‌تانه‌ی
كه له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی حكومه‌تی فیدرالی و هه‌رێمی كوردستان له‌نێوانیاندا هه‌بووه
و په‌یوه‌ندییان به كاروباری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان له هه‌رێمی
كوردستان هه‌بوو. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ
كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران خواست له ئه‌ركی داهاتوویدا و ته‌ئكیدیشی
كرده‌وه كه ئه‌و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه له چوارچێوه‌ی پێشبردن و په‌ره‌پێدانی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بێت.