• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان: له‌یادی رۆژی دادوه‌رییدا، پێداگیری له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و سه‌روه‌ریی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه‌


16/01/2025
187جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

 

به‌ بۆنه‌ی ساڵرۆژی دادوه‌رییدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا هاتووه‌ له‌ یادی رۆژی داوه‌ریی له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكید له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و سه‌روه‌ریی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 16/1/2025 رۆژی دادوه‌ریی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

به‌بۆنه‌ی رۆژی دادوه‌ریی له‌ هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ گشت دادوه‌ر و ئه‌ندامامانی داواكاری گشتی و فه‌رمانبه‌رانی خانه‌واده‌ی دادوه‌ریی له‌ ته‌واوی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. سڵاو و رێز بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌نێرم كه‌ رۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بوو له‌ به‌رده‌وامبوونی كاروباری دادگاكان و دامه‌زراندنی دادگای پێداچوونه‌وه‌ كه‌ له‌ 16/1/1993دامه‌زرا و تا قۆناغی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كه‌ تا ئه‌مڕۆش له‌كاره‌كانی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وامه‌.

سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی چووه‌ قۆناغێكی نوێوه‌ و خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو بۆ مسوگه‌ركردنی زیاتری سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دادگاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

بێگومان ئامانجی هه‌ر ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیه‌ك له‌ جیهان پاراستنی مرۆڤ و به‌دیهێنانی مافه‌كانیه‌تی كه‌ ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌ باڵاده‌ستبوونی یاسا و رۆڵی دادگاكان به‌دی ده‌كرێت، بۆیه‌ له‌ هه‌ر وڵاتێك رێز له‌ یاسا و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان گیرابێت، زیاتر ماف و ئازادیی هاووڵاتیان به‌رجه‌سته‌ ده‌بن و هاووڵاتیان هه‌ست به‌ ئارامی و ئاسووده‌یی ده‌كه‌، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ خه‌ڵك بڕوای زیاتری به‌ دادگاكان هه‌بێت و رووی تێ ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

 ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌ر دوای جیاكردنه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن هه‌وڵی بێ ووچانمان داوه‌ بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دادگاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ره‌ڕای كه‌موكۆڕی و ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی باشمان به‌ده‌ست هێناوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه‌.

 دامه‌زراندنی دادوه‌ر به‌ رێگه‌ یاساییه‌كانی خۆی و دوور له‌ ده‌ستێوه‌ردانی حزبی و سیاسی و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی توانای دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ڕان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌رێگه‌ی خولی مه‌شق و راهێنانی سه‌رده‌میانه‌، له‌ پلانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، واتای دابڕانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نیه‌، به‌ڵكو هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان  پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشتر كاره‌كان راپه‌ڕێنن و ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌پێناو باشتركردن و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر بێت. بۆیه‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و دادموده‌زگاكانی دیكه‌ به‌ رێگه‌ی یاسایی خۆی، ده‌بێته‌ هۆی پێشخستنی زیاتری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌.

 له‌ كۆتاییدا دیسان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌دیهێنانی زیاتری سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه‌ هه‌ماهه‌نگیه‌كی پته‌وی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ی پێویسته‌ بۆیه‌ له‌و یاده‌دا وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ له‌ پره‌نسیپی‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دادگاكان ته‌ئكید له‌ كاركردن بۆ چه‌سپاندن و سه‌روه‌ریی یاسا ده‌كه‌ین له‌ پێناو  پاراستنی ماف و ئازادییه‌كان و پێشخستنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نمونه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كه ‌و جیهاندا.


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©